ئازادیی چوار شاری كوردنشینی سووریە/ پێكهێنانی هەرێمێكی هاوبەش
22:14 - 1 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: بەپێی هەواڵ و زانیارییەكان، هێز و لایەنە كوردییەكانی سووریە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا توانیویانە چوار شاری ناوچەی كوردنشینی سووریە ئازاد بكەن و هێزە حكوومەتییەكانی تێدا وەردەر بنێن.
شاری \"دێرك\" هەڵكەوتوو لە پارێزگای حەسەكە چوارەمین شاری كوردنشینە كەلە ماوەی 48 كاتژمێری پێشوودا لەلایەن كوردانی سووریەوە ئازاد كراوە.
ئەم شارە خاوەنی پێگە و هەڵكەوتەیەكی ستراتیژییە و لە سێ گۆشەی نێوان سووریە، عێراق و توركیەدا هەڵكەوتووە و 300 هەزار حەشیمەتی هەیە.
هێز و رێكخراوە كوردییەكان لە سێ رێكخراوی پێكهاتوو لە: پارتی یەكیەتیی دێمۆكراتیك، ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردی سووریە و ئەنجومەنی هاوئاهەنگیی لاوان بە شێوەیەكی رێكوپێك رێك خراون و لە ماوەی رۆژانی رابردوودا توانیویان كۆنترۆڵی چوار شاری \"كۆبانی، دێرك، عاموود و عفرین\" بەدەستەوە بگرن.
بەپێی راپۆرتەكان لە ناوچە كوردنشینەكانی سووریەوە سەدان كەس لە سەربازانی كورد لە ئەرتشی حكوومەتی سووریە جودا بوونەتەوە و شانبەشانی گرووپ و لایەنە سیاسییەكانی دیكەی كورد بەدژی حكوومەت خەبات دەكەن.
ئەو رووداوانەی ناوچە كوردنشینەكانی سووریە لە كلاتێك دان كە ئەنجومەنی نیشتمانی كوردی سووریە ئەمڕۆ یەكشەممە لە میانەی كۆبونەوەیەكدا لە شاری هەولێر رایگەیاندووە بۆ ساز كردنی هەرێمێك لە سووریە لێژنەیەكی باڵایان دروست كردووە.
ماڵپەڕی هاووڵاتی بڵاوی كرۆدتەوە، مەحموود محەممەد ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردی سووریە بەماڵپەڕی ئیلافی راگەیاندووە \"ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردی سووریە و ئەنجومەنی گەلی رۆژئاوا بڕیارە ئەمڕۆ بۆ بەڕێوەبردنی هەرێمێكی كوردی لە ناوچە كوردنشینەكانی سووریە پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا رابگەیەنن \".
مەحموود محەممەد ئاماژەی بەوەش داوە بڕیارە ئەمڕۆ بەئامانجی بەڕێوەبردنی هەرێمێكی كوردی لە سووریە لیژنەیەكی باڵای هاوبەش لە نێوان ئەو دوو ئەنجومەنەدا دروست بكرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نیشتمانی روونیشی كردەوە، گفتوگۆكان لەسەر چۆنیەتیی هاوئاهەنگیی بەڕێوەبردنی ئەو هەرێمە كوردییە دەبێت كە بڕیارە دروست بكرێت\".
ئاژانسی ئاكانیووز لەزاری كوردانی شارە رزگار كراوەكانی سووریەوە نووسیویە: \"هەتا ئێستا لەو شارە كوردییانەی كە ئازاد كراون روبەڕووی هیچ گرفتێك نەبووینەتەوە، لە هەوڵداین بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمی خزمەتگوزاریی ناوچەكە داین\".
نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردی سووریە و ئەنجومەنی گەلی رۆژئاوا، دوو لایەنی سەرەكیی كوردن لە سووریە، لە 12 ئەم مانگەدا بە چاوەدێریی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر بۆ دروست كردنی لێژنەیەكی هاوبەشیان بەناوی (دەزگای باڵای كورد) ئەنجام دا.