كارەساتی شیناوێ بوو بە هەوێنی هونەر
19:29 - 28 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: پاش رووداونی كارەساتی سووتانی قوتابیانی گوندی شیناوێ، كۆمەڵێك شاعیر، هونەرمەندی نیگاركێش و كاریكاتۆر زامی شیناوێیان كردە هەوێنی خولقانی هونەر.
رووداو و تراژیدیای سووتانی ٣٧ كچە قوتابیی كوردی گوندی شیناوێ ویژدانی مرۆڤی هەژاند و دواتر مردنی كەسێک لەو منداڵانە هێندەی دیكە كارەساتەكەی قووڵتر كردەوە، هەر بۆیە بوو بە هەوێن و كاكڵەی چەندین شێعر، وێنە و نیگاركێشی و كاریكاتۆری تەوساوی كە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كراونەتەوە.
لەناو هونەرمەندانی نیگاركێشدا دەتوانین ئاماژە بە هونەرمەندان \"ناسر فەتحی\" و \"شۆڕش ئاهی\" و هونەرمەندی كاریكاتۆریست \"كاوە شێخی\" كە چەندین نیگار و كاریكاتۆریان بۆ رووداوی شیناوێ كێشاوەتەوە.
لەناو شاعیرانیشدا كەسانێكی وەك \"سەید عەلی ساڵحی، كەریم دافعی (ك.د.ئازاد)، رەحیم لوقمانی و محەممەد ئەحمەدی (ساماڵ)\" شێعریان بۆ كارەساتی شیناوێ نووسیوە و گۆرانی بێژێكی دیكەش بەناوی نەوید زەردی گۆرانییەكی بەو مەبەستە وتووە.
بەپێی هەواڵ و راپۆرتەكان كەلە ماوەی نزیك بە دوو حەفتەی رابردوودا لەسەر كارەسات و تراژیدیای قوتابخانەی گوندی شیناوێ بڵاو كراونەتەوە، جیا لەو كارە هنەرییانەی كە باسیان لێوە كرا، چەندین چالاكیی دیكەی مەدەنی، فەرهەنگی و جەماوەرۆی لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران و دەرەوەی وڵات بەڕێوە چووە.
لە مێژووی خەباتی سیاسی و مەدەنیی كورددا زۆرن ئەو كارەسات و تراژیدییە مرۆییانەی كە بوونەتە هەوێنی بەرهەمی هونەری، ئەدەبی و زۆر شاعیر و هونەرمەند و سینەماكار شاكاریان لەسەری خولقاندووە كە كارەساتی هەڵەبجە، كۆڕەوی كوردەكانی كوردستانی عێراق، ئەنفال و شیمیایی بارانی شاری سەردەشت، شەڕە یەك لە دوای یەكەكان لە هەموو بەشەكانی كوردستان، كۆچ و رووداوی كورتەك لەو نموونانەن.