كارناسانی مافی مرۆڤ: شەپۆلی دەستبەسەركردنەكان لەئێران جێگای نیگەرانین
16:56 - 18 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی كوردپا: كارناسانی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، نیگەرانیان لەشەپۆلی دەستبەسەركردن و زیندانی كردنی چالاكانی كۆمەڵگەی مەدەنیان لەئێران دەربڕیوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دەستبەسەركردن و زیندانی كردنی چالاكانی كۆمەڵگەی مەدەنیی لەئێران، لەلایەن كارناسانی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكانەوە رەخنەی توندی لێگیرا.
ئەو راپۆرتە كە لەلایەن ئەحمەد شەهید و پێنج كارناسی دیكەوە لە بەیاننامەیەكدا بڵاو كراوەتەوە، ئاماژەی بە دادگایی كردن، بێبەری لە بوونی پارێزەر و نەبوونی حوزووری تاوانباران لە جەلەسەی راگەیاندنی حوكمدا، كردووە.
لەراپۆرتەكەدا هاتووە، لەسەرەتای مانی جۆزەردانەوە هەتا ئێستا لانی كەم 36 كەسی رۆژنامەنووس، وێبنووس، دەرهێنەر و نووسەر لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی، ئینتزامیی و قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەركراون.
ماڵپەڕی ئەحمەد شەهید بڵاویشی کردۆتەوە: سەپاندنی هێندێ حوكمی كە لەئەنجامی دادگایی كردنە نادادپەروەرانەكاندا و هەروەها تێپەڕ نەكردنی قۆناغی یاسایی و سزادانی بێ رەبت ئەو پێشێڵكاریانەن كە لەلایەن حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بەدژی دەستبەسەركراوەكان بەكار هاتووە.
بەوتەی كارناسانی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، سەركوتی ئەو ئازادییانەی كە لەلایەن \"یاسا میللیی و نێودەوڵەتییەكان\"ـەوە پارێزگاری لێدەكرێ، تەنیا مەبەستی بەرپرسانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانە.
ئاماژەی ئەو راپۆرتە بە شەپۆلی دەستبەسەر و زیندانی كردنی چالاكانی كۆمەڵگەی مەدەنیی ئێرانە.
دەوڵەتی ئێران هەتا ئێستا هیچ پەرچەكردارێكی بەو راپۆرتە نیشان نەداوە، بەڵام بە بەردەوامیش حاشای لە پێشێڵكردنی مافی مرۆڤ كردووە و ئەو راپۆرتانەی بە \" سیاسیی\" لەقەڵەم داوە.
بەپشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، ٧٨ هاووڵاتیی كورد كە لە بیاڤەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیدا چالاك بوون، لەلایەن مەئموورانی دەوڵەتیەوە بەتاوانی \"ئەمنیەتی\" وەكوو \" هەوڵدان بەدژی تەناهیی نەتەوەیی\"، بڵاوكردنەوەی پڕوپاگەندە و بێ رێزی بە بەرپرسانی حكومەتی دەستبەسەر و لە كۆی گشتیی ئەو كەسانە هەشت كەسیان رۆژنامەنووس و نووسەر بوونە.