كارمەندانی ئیدارەیەكی ئوستانی كوردستان ماوەی ١٩ مانگە مووچەیان پێنەدراوە
15:47 - 13 رێبەندان 2713
ئاژانسی كوردپا: ئیدارەی میرات فەرهەنگی، پیشە دەستییەكان و گەشتیاریی ئوستانی کرماشان ماوەی ١٩ مانگە مووچەی ٢٨ فەرمانبەری نەداوە.
ئەو ٢٨ فەرمانبەرە بەر لە تێكەڵ بوونی رێكخراوی میرات فەرهەنگی و گەشتیاری وەكوو فەرمانبەری گرێبەستی لە ئیدارەی گشتیی پیشە دەستییەكان سەرقاڵی كار كردن بوون، ئەو فەرمانبەرانە دوای تێكەڵ بوونی ئەو دوو ناوەندە چارەنووسیان بە ناڕوونی ماوەتەوە.
دەگوترێت، ئەو ٢٨ فەرمانبەرە بە هۆی روون نەبوونی كارەكانیان ماوەی ١٩ مانگە لە رێكخراوی میرات فەرهەنگی، پیشە دەستییەكان و گەشتیاری هیچ مووچەیەكیان وەرنەگرتووە.
لەو بارەیەوە هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی كردبۆوە، ئەو ٢٨ فەرمانبەرە دوای هاتووچۆیەكی زۆر بۆ شاری تاران و سەردانیان بۆ ناوەندە پێوەندیدارەكان، هەنووكە بەشێوەی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای هونەرمەندانی داهێنەری پیشە دەستییەكان كە لقێكی رێكخراوی میرات فەرهەنگیی ئوستانی كوردستانە، كار دەكەن.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو، ٢٧ کەس لەو کارمەندانە پێشینەی زیاتر لە ١٣ ساڵ کار کردنیان لەو ئیدارەیەدا هەیەو سەرەڕای گرانیی شتومەک و گرانی لە بازاڕەکاندا، ئەو كارمەندانە ماوەی ١٩ مانگە رەنگی مووچەیان نەبینیوە و بەشێكیشیان كرێ چین.
ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی ئیدارەی میرات فەرهەنگی و گەشتیاری لەگەڵ ئیدارەی پیشە دەستییەكان تێكەڵ كرا و دوابەدوای ئەوە كێشە بۆ فەرمانبەرانی ئەو رێكخراوە نوێیە درووست بوو.