ئارش سادقی: محەممەد نەزەری بە تەنیا جێ مەهێڵن

19:08 - 13 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: ئارش سادقی، زیندانیی سیاسی و چالاکی مافی مرۆڤ نامەیەکی لە بارەی محەممەد نەزەری زیندانیی مانگرتوو نووسی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئارش سادقی لە نامەیەکدا بۆ محەممەد نەزەری نووسیوویەتی: \"یارمەتی بدەن کۆتایی ئەم ڕێگایە ئازادی محەممەد ببێت\".

لەو نامەیەدا هاتووە، تەنیا داواکاری ناوبراو جێبەجێ کردنی ماددەی ١٠ی یاسای سزای ئیسلامییە، یاسایەک کە یاسادانەرەکانی لە جێبەجێ کردنی خۆیان دەبوێرن، کە دەبێتە هۆی ئازادی بوونی یاسایی ناوبراو.

ناوی محەممەد نەزەریە و زیندانییەک خۆڕاگر لە شاخ و کێوەکانی کوردستان، کە زیاتر لە ٢٤ ساڵ لە باشترین ساڵەکانی ژیانی کە دەیتوانی ڕۆژانە بیرەوەریەکی شیرین بێت بۆ ناوبراو، لە پشت میللەکانی نادادپەروەری زیندان بە سەری بردووە، پیاوێک کە دڵی دەرد و ئازارێکی زۆری لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە، لە ٨ی گەلاوێژی ٩٦ دەستی بە مانگرتن کردووە، مانگرتنێک تەنیا بۆ بەڕێوەچوونی یاسا کە بەرهەمی ئازادی نابراوە.

لە بەشێکی دیکە نامەکەی ئارش سادقیدا هاتووە، ڕووی وتەکانم لە ئێوەی خۆشویستانە کە لەو ساڵانەدا هاوڕێ و دۆستی دەنگی بێدەنگان بوون، کە بە دوای بەرتەسککردنەوەی نادادپەروەرییەکان دەنگی بەرزی دادپەروەرییان هەڵکرد کە دۆست و هاوڕێی من بوون.

دەقی تەواوی ئەو نامەیە لە بەشی فارسی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا دایە.