ئابیک کەرەج؛ کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا
11:08 - 11 رێبەندان 2721
کرێکارێکی کورد بە ناوی "ناسر ساڵحی" خەڵکی گوندی "داشبەرات"ی شاری تیکاب و دانیشتووی شاری بۆکان، بە هۆی ڕووداوی کار لە ئابیک کەرەج، گیانی لەدەست دا.
ئەو کرێکارە کوردە لە کارگەی پرسکاری خەریکی کاربووه کە بە هۆی بەرکەوتنی ئەو دەزگایە، گیانی لەدەست دابوو.
ناسر ساڵحی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.