هەواڵەکان
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕووداوی هاتووچۆ، برینداربوونی دەست و ملی ٦ قوتابیی خەڵکی ورمێی بەدواوە بوو
٦ قوتابیی کوردی خەڵکی ناوچەی سۆمای برادۆست لە ورمێ، پاش ڕووداوێکی هاتووچۆ، تووشی ئازاری دەست و مل بوون، که لە بەشی فریاکەوتنی خێرادا لە ژێر چاودێریدان.
تەقینەوەی مین لە کوردستان بەردەوام قوربانی لێ دەکەوێتەوە
تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق، لە شاری دێهلۆران، برینداربوونی هاووڵاتییەکی لێ کەوتەوە.
دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە کامیاران
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری کامیاران لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە کەوتە بەر لێدان و بێحورمەتی.
دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد بە هۆکاری نادیار لە پاوە
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پاوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
زبڵەکانی مەریوان به شێوازێکی ناتەندروست دەکرێنە ژێر خاکەوە
زبڵەکانی مەریوان، پاش دوو ساڵ ناڕەزایەتیدەربڕین و وادە و بەڵێنەکانی بەرپرسان، به شێوازێکی ناتەندرووست و لەسەر ڕێگاکانی مەریوان ـ سەقزدا، دەکرێنە ژێر خاکەوە.
دوو لاوی کورد لە سنووری حاجی عومەران دەسبەسەر کران
دوو ڵاوی کوردی خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕێ ورمێ، لە گومرۆکی حاجی عومەرانی پیرانشار دەسبەسەر کران.
٦ هاووڵاتیی کورد بانگهێشتی ئیتلاعات کران
ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد، سێ ڕۆژنامەنووس و سێ چالاکیی ژینگەپارێزی ئەو شارەی بانگهێشت کرد و لێپێچینەوەی لێ کردن.
زیندانییەکی سیاسی لە زیندان ئازاد کرا
زیندانییەکی سیاسیی کوردی خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕ، سەر بە شاری ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
ئازادی کاتی شەش هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە
شەش هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کراون.









