پێنجشەممە، ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

ژمارەی دەسبەسەرکراوانی شنۆ گەیشتە ٤ کەس؛ موحسن دەهاری تەمەن ٢٤ ساڵ و زانیار شادیخای تەمەن ١٧ ساڵ دەسبەسەر کران

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٤، مێرمنداڵیکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی "زانیار شادیخا" کوڕی حامید و "موحسن دەهار" تەمەن ٢٤ و کوڕی سلێمان، خەڵکی گوندی "سینگان" سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران و بۆ…

٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٥
کوردستان

کامێران؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکرانی پەیام حوسێنی و سۆران موزەفەری، دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ

لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانە سەرەڕۆیانەکان لە کامێران، دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوەکانی "پەیام حوسێنی" و "سۆران موزەفەری" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. بە هەژمارکردنی ئەم دوو حاڵەتە،…

٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٥ کامێران
کوردستان

نامەی سەرئاوەڵای کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ پاڵپشتیکردن لە مافی دەرمانی دەسبەجێ و پێویستی زەینەب جەلالیان، کۆنترین زیندانیی سیاسیی ژن لە ئێراندا

ئێمەی واژۆکارانی ئەم نامەیە، وەکوو چالاکوانان، بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ، زیندانیانی سیاسیی پێشوو و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ، نیگەرانیی قووڵی خۆمان ڕادەگەیەنین لە مەترسییەکانی سەر ژیان و تەندروستیی چالاکوانی مافەکانی ژنان و زیندانیی سیاسیی…

٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٥
کوردستان

دەسبەسەرکرانی ٤ هاووڵاتی لە بۆکان؛ دۆسییەسازی دژی دوو برا و ناڕوونیی چارەنووسی ڕەشید نەسروڵڵاهی و ئیبراهیم خودکامە پاش تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ

۲۲ی خەرمانانی ۱۴۰۴؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی "ڕەشید نەسروڵڵاهی"، "عەلی ڕەشیدی" و "ئەبوبەکر ڕەشیدی" و "ئیبراهیم خودکامە" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران. عەلی و ئەبووبەکر ڕەشیدی…

٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٥
کوردستان

بۆکان؛ حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی سزاکەیان لە بەندیخانە ئازاد کران

ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٤، "حەسەن مەردانی" تەمەن ٦٧ ساڵ و "لوقمان پیشیار" تەمەن ٦٠ ساڵ، دوو بەندکراوی سیاسیی خەڵکی بۆکان، لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی سزاکەیان لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان ئازاد کران. ئەم دوو کەسە پێشتر هەر کام بە تۆمەتی…

٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٥ بۆکان
کوردستان

کامێران؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکرانی چوار مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ، کاوان و ئێحسان سەبووری، بێهرووز ڕەشیدی و ئەوراز زەمانی

٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٤؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانە سەرەڕۆیانەکان لە کامێران، سێ هاووڵاتیی کوردی دیکە لەوانە دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوەکانی کاوان سەبووری، ئێحسان سەبووری و حیسام سەبوری، بەشێوەی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە…

٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٥ کامێران
کوردستان

ورمێ؛ شاهین وەساف پاش هەڵوەشانەوەی سزای سێدارە لە دیوانی باڵای وڵات بە ١٠ ساڵ بەندکران سزا درا

شاهین وەساف، هاووڵاتیی خەڵكی سەڵماس و دانیشتووی ورمێ پاش هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدانەکەی لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە و ڕادەستکردنی دۆسییەکەی بۆ لقی هاوتەریب بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" بە ١٠ ساڵ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.

٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٥ ورمێ
کوردستان

ورمێ؛ ناسر بەکرزادە، بەندکراوی کورد بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" بۆ جاری دووهەم سزای سێدارەی بەسەردا سەپا

ناسر بەکرزادە، بەندکراوی کوردی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "شاهینی" بۆ جاری دووهەم، سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.

٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٥ ورمێ
کوردستان

سەقز؛ ڕێپێوانی شاخەوانیی شاخی "جاقل" کە بەمەبەستی ڕێزگرتن لە گیانلەدەستداوانی ژینگە ڕێک خرابوو لەژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکاندا هەڵوەشایەوە

٢٠ی خەرمانان؛ بە گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان، ڕێپێوانی شاخەوانیی گرووپی شاخەوانانی "ڕێکخراوی ژیانی سەوزی سەقز" (انجمن ژیان سبز سقز) کە بڕیار بوو ڕۆژی هەینی ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٤، بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی چلەی گیانلەدەستداوانی ژینگەی سنە بەڕێوە…

٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٥ سەقز
کوردستان

سنە؛ شێرزاد عەلیڕەمایی، وەرزشوانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٤، شێرزاد عەلیڕەمایی، وەرزشوانی خەڵکی گوندی "نجێ" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٥ سنە