یەکشەممە، ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

زیندانییەکی مەحکووم بە ئێعدام لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو

ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی ڕێبەندان، زیندانییەک بە ناوی "حوسێن ئیبراهیمی" کە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە زینداندا بوو، پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی لەلایەن بنەماڵەی کوژراوەکەوە لە زیندانی نەغەدە لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

١٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

کرێکارێکی لاوی کورد لە شاری "ئامۆل" گیانی لەدەست دا

ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی ڕێبەندان، کرێکارێکی کورد بە ناوی "سینا عەلیڕەمایی" کوڕی "نیشتمان"، خەڵکی گوندی "بێساران" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بەهۆی ڕووداوی کار لە شاری ئامۆلی باکووری ئێران، گیانی لەدەست دا.

١٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

لاوێکی یارسانی لە کرماشان دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە، ٨ی ڕێبەندان، هێزە ئیتلاعاتییەکان لاوێکی یارسانییان بە ناوی "سابیر محەممەدی" دەسبەسەر و ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

شەشەمین دادگاییکردنی "ئەسکەندر لوتفی" لە لقی ١٠٤ی دادگای جەزایی سنە بەڕێوە چوو

ڕۆژی دووشەممە، ٧ی ڕێبەندان، شەشەمین دادگاییکردنی "ئەسکەندەر لوتفی"، مامۆستا و ئەندامی کانوونی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان/ مەریوان، لە لقی ١٠٤ی دادگای جەزایی سنە بەڕێوە چوو.

٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٩
کوردستان

حوکمی دوو زیندانیی سیاسیی کورد لە دادگا، بە ئێعدام و زیندانیی تەعزیری گۆڕدرا

حوکمی ١٢٠ ساڵ زیندانیی تەعزیریی "حەیدەر قوربانی"، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی کامیاران، لە دادگوستەریی سنە، بە ئێعدام گۆڕدرا و حوکمی ٣٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری "مەحموود سادقی"، زیندانیی سیاسیی دیکەی کامیارانی، بە ٢٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم…

٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٩