٤٤ منداڵ و مێرمنداڵ لە پارێزگای سنە تووشی کۆرۆنا بوون
"ئارەزوو فەلاحی" بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستی پزیشکیی سنه، باسی لە تووشبوونی ٤٤ منداڵ و مێرمنداڵ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە پارێزگای سنە کرد کە ٢ مێرمنداڵی تەمەن ١٢ ساڵ و مێرمنداڵێکی تەمەن ٢ ساڵە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.









