یەکشەممە، ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

لەنێوان هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران و خەڵکی گوندی "چەکۆ"ی سەردەشت تێکەڵچوون هاتە ئاراوە

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی جۆزەردان، چەندین ماشینی هێزە نیزامییەکان بە چەکی سووک و نیوەقورسەوە هێرشیان کردە سەر گوندی "چەکۆ"ی شاری سەردەشت و لەگەڵ خەڵکی ئەو گوندەدا تووشی شەڕ و تێکەڵچوون بوون.

١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی شنۆیی بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن عەبدوڵڵازادە" تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، پاش تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا.

١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کاسبکاری کورد کرد

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی جۆزەردان، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووری شاری سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کاسبکاری کورد کرد و لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، دوو سەر ئەسپی کاسبکارێک بە ناوی "بەختیار چوالوی" لەنێو چوو و چەند سەر ئەسپی دیکە…

١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عومەر خاکزاد" کوڕی "حاسڵ"، خەڵکی گوندی "شێلم جاڕانـ"ـی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

یەکێک لە ناڕازییانی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیزیی بەسەردا سەپا

لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان، حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ "ڕەسووڵ کەریمی"، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، بڕییەوە.

١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

چالاکێکی مەدەنیی کورد لە تاران بۆ جێبەجێ‌کردنی حوکمەکەی دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردان، چالاکێکی کورد بە ناوی "سەعید ئیقباڵی" خەڵکی کرماشان، پاش سەردانی لە لقی ١ی جێبەجێ‌کردنی تاوانەکانی کەیفەریی دادسەرای ئەمنییەتی تاران، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی ٥ ساڵ زیندانییەکەی ڕەوانەی بەندی دابڕگەی زیندانی ئێڤین…

١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠
کوردستان

لاوێکی کورد بە ٥ مانگ زیندان مەحکووم کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردان، لاوێکی کورد بە ناوی "ئالان بەنگین" تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی "کانی ڕەشـ"ـی شاری شنۆ، لەلایەن دادسەرای نیزامیی شاری تەورێزەوە بە ٥ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠