شەممە، ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

هاووڵاتیی کورد لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موراد مورادی" کوڕی "خدر"، تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی گوندی "خورینج" و دانیشتووی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

مەئموورانی شارەداری لە شاری کرماشان تابڵوی حەوتوونامەی "دەنگی ئازادی" و نووسینگەی دوکتورێکیان شکاند

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، مەئموورانی شارەداریی کرماشان، بە بێ ئاگاداریی بەرپرسی حەوتوونامەی "دەنگی ئازادی" (صدای آزادی)، تابڵوی هەڵواسراوی ئەو حەوتوونامەیەیان شکاند.

٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

لە چارەنووسی ٦ هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی کورد هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە

چارەنووسی شەش هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی "جەسیم مەجنوونی، ئەسعەد محەممەدنژاد، سۆران نەسیری، سۆران موختاری ‌فەر، ڕێبوار پادەست و ئومید عەباسی"، پاش دەسبەسەرکرانیان ناڕوونە.

٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئێعدامی دوو زیندانیی سیاسیی کورد

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە ئێعدامکردنی دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی "سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵ ‌زادە" ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.

٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
ئێران

ئێعدامی دوو زیندانیی سیاسیی کورد و داسەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر سێ ناڕازیی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزڵوەر، دژکردەوەی لێکەوتەوە

ژمارەیەک لە کاربەرانی تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بەتایبەتی کاربەرانی "تویتێر" بە هەشتەگی "ئێعدام نەکەن" لە بەرامبەر لەسێدارەدانی دوو زیندانیی سیاسیی کورد و داسەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر سێ ناڕازیی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزڵوەری ساڵی ٩٨،…

٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٠
کوردستان

لاوێکی پیرانشاری دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە پیرانشار، لاوێکی کورد بە ناوی "عادڵ شێخە" کوڕی "ڕەحیم"، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی "پەسوێ"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٠