پێنجشەممە، ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

کۆڵبەرێکی کورد پاش نەشتەرگەری باری تەندروستیی نالەبارە

بارودۆخی تەندروستیی ئایهان خودایی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "کورانـ"ـی ناوچەی سۆما و برادۆست، کە ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی پێکرابوو، پاش نەشتەرگەریی نالەبارە.

١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٠
کوردستان

بەهۆی کۆرۆنا پیشەی گەشتیاریی کرماشان نزیکەی ٢٥٣ میلیارد خەسارەتی بەرکەوتووە

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی، پیشە دەستییەکان و گەشتیاریی پارێزگای کرماشان، دوایین بەراوردی خەسارەتی کۆرۆنا بە پیشەی گەشتیاریی ئەو پارێزگایە ٢٥٢ میلیارد و ٧٧٣ میلیۆن تمەن مەزەندە کردووە. ئومید قادری لە وتووژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی…

١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٠
کوردستان

چوار هاووڵاتیی کورد بە زیندان مەحکووم کران

چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "کامڕان قاسمی، ئومید سەعیدی، عەبدولعەزیز محەممەدپوور و کەیوان ڕەشۆزادە" خەڵکی شارەکی "ئیسلامئاوا"ی ورمێ، لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە زیندان مەحکووم کران.

١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو کۆڵبەری کورد لە سەردەشت و بانە بریندار بوون

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "شیروان مووساپەنا" خەڵکی "نەڵاسـ"ـی سەردەشت، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە سنووری ئەو شارە بریندار کرا.

١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو هاووڵاتیی پیرانشاری بە دانانی بارمتە لە گرتنگە ئازاد کران

ڕۆژی شەممە ٨ی سەرماوەز، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئیسماعیل حاجی عەبدوڵڵا" و "هاشم مورادی" خەڵکی گوندی "شیناوێـ"ـی شاری پیرانشار، پاش تەواوبوونی ماوەی قۆناغی لێپرسینەوەکەیان بە دانانی بارمتە لە گرتنگە ئازاد کران.

١٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٠