چوارشەممە، ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد لە سەقز دەسبەسەر کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ۲ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەتا (شەماڵ) ڕەحمانزادە"، خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

پێنج هاووڵاتیی دیکە لە بۆکان دەسبەسەر کران

ڕۆژی سێشەممە ۳۰ی بەفرانبار، پنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕەشید ئەحمەدی و محەممەدئەمین ئەحمەدی"، خەڵکی گوندی "لەگز" و "ڕەزا، محەممەد و فەرهاد زەندی"، خەڵکی گوندی "عەباس‌ئاوا" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر…

٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

دەرچوونی حوکمی سێ مانگ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار

ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی بەفرانبار، دادگای ئینقلابی پیرانشار، هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی "زاهیر پەس و پیش (جۆڵا)، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "چیانە"، بە ٣ مانگ زیندانیی تەعزیری بە هەژمارکردنی ڕۆژانی پێشووی دەسبەسەرییەکەی، مەحکووم کردووە.

٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە سنە

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا ئاساڵ"، تەمەن ٢٧ ساڵ، کوڕی ڕەحیم و خەڵکی گوندی "مێراو"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری سنە کراوە.

٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

بانگهێشت و دەسبەسەرکردنی ئەندامانی گرووپی موسیقای ژنانی "گلاریسـ"ـی کرماشان

ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانبار، دوو ئەندامی گرووپی موسیقای ژنانی "گلاریسـ"ـی کرماشان بە ناوەکانی "نازەنین ئەتابەکی و نەستەرەن یەزدانی‌پوور"، پاش بانگهێشتکردنیان بۆ پۆلیسی ئەمنییەتی کرماشان دەسبەسەر و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

بەیاننامەی ئەنجومەنی سێنفیی فەرهەنگیانی دامەزراو و خانەنشینکراوەکانی کرماشان لەمەڕ کڕینی واکسەن و جێبەجێکردنی لە ئێراندا

ئەنجومەنی سێنفیی فەرهەنگییانی دامەزراو و خانەنشینکراوەکانی کرماشان، لەمەڕ واکسەنی بڕواپێکراو و جێبەجێکردنی لە سەرتاسەری ئێران، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

بەیانییەی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی پارێزگای کوردستان (سەقز و زێویە) لەپەیوەندی لەگەڵ ئەگەری کرانەوەی قوتابخانەکان بە بێ واکسیناسیۆنی سەرتاسەری

لە بەرەبەری یەک ساڵەیی بڵاوبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ وڵاتداین. ڤایرۆسێک کە بە هاتنی خۆی، لەسەر تەواوی بوارەکانی ژیانی مرۆڤ کاریگەریی داناوە و کاربەدەستان و چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگای لەگەڵ لێگەڕێکی جیددی بەرەوڕوو کردووەتەوە، لێگەڕێک…

٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

زۆربوونی ژمارەی دەسبەسەرکراوەکان لە شارەکانی بۆکان و نەغەدە

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، ٦ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حوسێن مێهرەبان، هێرش ڕەسووڵپوور، فواد محەممەدپوور، فەریبا ئەحمەدی و ڕۆژین محەممەدپوور" خەڵکی شاری بۆکان و "دیاکۆ زەردەشتی" خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر…

١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

هاووڵاتییەکی دیکە لە بۆکان دەسبەسەر کرا

شەوی سێشەممە، ٣٠ی بەفرانبار، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە بۆکان، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "عەلی زولفی"، دانیشتووی شارەکی فەرهەنگییانی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو هاووڵاتیی کورد لە بۆکان دەسبەسەر کران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "قادر ڕەسووڵپوور" و "محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور"، خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠