سێشەممە، ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

پێنج هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران

ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕیبەندان، پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕەسووڵ لاوازە، شۆڕش ئەحمەدی، کەریم مووساخەلیفانی، سەلام مووساخەلیفانی و حیسامەدین خزرزادە"، خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران.

١٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

دوو هاووڵاتیی پیرانشاری بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کران

ڕۆژی شەممە ۱۱ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "عومەر خاگزاد" و "عەباس سدیقی"، خەڵکی گوندی "شێلم جاڕان" سەر بە پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کران.

١٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

ڕاپۆرتێک لەبارەی وردەکارییەکانی کوشتنی توندوتیژانەی ژنێک لە ورمێ بە پاڵنەریی "نامووسی"

کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی ڕێبەندان، ژنێکی لاو بە ناوی "عشرەت نیکخوویی"، کچی جەمشید، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "گەنگەچین" سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، لەژێر ناوی "نامووسی"، لەلایەن ئامۆزاکانییەوە بە بێنزین ئاگری…

١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

شەپۆل خزری پاش ڕەوانەکردنی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، چارەنووسی ناڕوونە

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەپۆل خزری"، کوڕی حوسێن و خەڵکی مەهاباد، پاش ۲۷ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، چارەنووسی ناڕوونە و ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەرێ کراوە.

١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠
کوردستان

مامۆستایەکی کورد لە مەهاباد دەسبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندان، مامۆستایەکی کورد بە ناوی "سیاوەش عەینی"، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠