وەرزشوانێکی ئیلامی خەڵاتی تێرهاوێژیی جیهانی بەدەست هێنا
لە کێبڕکێی جیهانی تیرهاوێژی بە دەمانچە، وەرزشوانێکی ئیلامی بە ناوی "جەواد فروغی" توانی لەو کێبرکێیەدا، بدرەوشێتەوە و پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
لە کێبڕکێی جیهانی تیرهاوێژی بە دەمانچە، وەرزشوانێکی ئیلامی بە ناوی "جەواد فروغی" توانی لەو کێبرکێیەدا، بدرەوشێتەوە و پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەشەمە، تەحسین دادڕەس، زیندانیی سیاسیی کورد، خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە مەریوان، لە زیندانی ئەو شارە هاتە مەرەخەسی.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، "ئەفشار فەتحی"، چالاکی مەدەنیی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لە زیندانی ناوەندیی سنە هاتە مەرەخەسی.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی کوردپا بەبۆنەی جەژنی نەورۆز پەیامێکی بڵاو کردەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕەشەمە، زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی "پەیام ئەنوەری"، کوڕی کاوە و خەڵکی شاری بانە، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
دادوەری چاوەدێری زیندانی ورمێ، لەگەڵ داواکاریی مەرەخەسیی ئاران (مەجید) تیباش، زیندانیی سیاسیی کورد، خەڵکی دزەی مەرگەوەڕ دژایەتیی کردووە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەک بە ناوی "سیروان محەممەدی"، تەمەن ٢٥ ساڵ، بەهۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان لە کرماشان گیانی لەدەست دا و هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "عەلی ئەحمەدی"، لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە بە تووندی بریندار…
ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیامەک ئەدوایی"، خەڵکی گوندی "سلێن" سەر بە شاری سەوڵاوا، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەمە، مێرمنداڵێک بە ناوی "پێشەوا ڕەحمانیفەر"، تەمەن ١٥ ساڵ، کوڕی عەلی و خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئولفەت بەهرامی"، تەمەن ٣٤ ساڵ، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی "کەڵاش" سەر بە جوانڕۆ، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.