دووشەممە، ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی ئیلام لەلایەن دادسەرای شاری سیروان دەسبەسەر کرا

ڕۆژی ڕابردوو، "ئەمین محەممەدی"، هەواڵنێری هەیئەتی خانەی مەتبووعاتی ئیلام، بەهۆی تۆمارکردنی سکاڵایەکی کۆنی یەکێک لە ناوەندە حکوومەتییەکان، لە شاری سیروان سەر بە پارێزگای ئیلام، دەسبەسەر کرا.

٢٨ی گوڵانی ٢٧٢١
کوردستان

کۆڵبەرێک لە سنووری "زلە"ی بانە بریندار بوو

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "عەبدوڵڵا"، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "زلە"ی شاری بانە بریندار بووە.

٢٨ی گوڵانی ٢٧٢١
کوردستان

کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار بوو

ئەمڕۆ دووشەممە ۲۷ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "یووسف ئەمینی"، خەڵکی گوندی "نەنوور" سەر بە بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "بروێشکانیـ"ـی ئەو شارەوە، بریندار بووە.

٢٧ی گوڵانی ٢٧٢١
کوردستان

کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سەڵماس کوژرا

شەوی شەممە ٢٥ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "زابت ئالخانی"، تەمەن ٤٦ ساڵ، کوڕی عەزیز و خەڵکی گوندی "ئاغ‌بەرزە" سەر بە بەخشی کۆهساری سەڵماس، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە گیانی لەدەست داوە.

٢٧ی گوڵانی ٢٧٢١
کوردستان

زیندانییەک لە زیندانی ئیلام لە سێدارە درا

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی بانەمەڕ، حوکمی لە سێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "جەماڵ محەممەدی"، بە تۆمەتی "قەتڵ"، لە زیندانی ئیلام جێبەجێ کراوە.

٢٧ی گوڵانی ٢٧٢١
کوردستان

هاووڵاتییەک بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە خوڕڕەماوا بریندار بوو

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرهاد فاتحی"، کوڕی ئەسغەر، خەڵکی گوندی "ئاهەنگەران" و دانیشتووی کامیاران، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە شاری خوڕڕەماوا سەر بە لوڕستان، بریندار بووە.

٢٦ی گوڵانی ٢٧٢١