بانە؛ هوشیار شەعبانی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هوشیار شەعبانی" خەڵکی شاری بانە، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هوشیار شەعبانی" خەڵکی شاری بانە، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، چوارهاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارش منبەری" کوڕی حەسەن، "زانیاری منبەری" کوڕی ئەمانوڵڵا، "سەیوان منبەری" کوڕی حیشمەت، و "میلاد منبەری" کوڕی محەممەد، خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە شاری سنە، لەلایەن…
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئاروین شەوکەتی" کوڕی "کەریم"، تەمەن ١٨ ساڵ و دانیشتووی شاری ساحێب سەر بە شاری سەقز، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە بریندار بوو.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، "ئارام مورادیان" خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە سنە، پاش ئامادەبوون لە دادگای ئینقلابی سنە دەسبەسەر کرا.
یەکێک بە لێدان، یەکێک بە دەرمانخواردکردن، یەکێک بە هەڵواسین و یەکێک بە ڕاگرتن لە ژووری تاکەکەسی لە زیندانەکانی حکوومەتی ئێران، بۆ وەرگرتنی زانیاری و دانپێدانانی زۆرەملێ ڕووبەڕووی ئازار و ئەشکەنجە دەبنەوە و تەنانەت پاش ئازادکرانیشیان…
ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح حوسێنپەنا" خەڵکی شاری بانە، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەیووب مینایی، جەماڵ عەزیزی و سامان خوسرەوی" خەڵکی گوندی "پیرەومەرانـ"ـی سەقز، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز کران.
لە درێژەی دەسبەسەرکرانەکان لە شارەدێی "نێـ"ـی مەریوان، هاووڵاتییەکی تر بە ناوی "عەبدولڕەحمان ئەشتەک" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەر، هێزەکانی حکوومەتی ئێران پێنج هاووڵاتیی کوردیان لە شارەدێی "نێـ"ـی مەریوان دەسبەسەر کرد.
لە درێژەی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە شاری بانە، ڕۆژی هەینی ٢١ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی "عەلی" خەڵکی گوندی "چۆمان" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.