سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەر، هێزەکانی حکوومەتی ئێران پێنج هاووڵاتیی کوردیان لە شارەدێی "نێـ"ـی مەریوان دەسبەسەر کرد.

سەرچاوەی ئاگاداری کوردپا شوناسی دەسبەسەرکراوەکانی بەم شێوەیە ڕاگەیاند: "محەممەد ئەحمەدی کوڕی عومەر، فەرید درەخشانی کوڕی حامد، کەیوان مینوویی کوڕی لەتیف، ئیدریس بەهرامیان کوڕی سەعید و عەبدولڕەحمان ئەفشار کوڕی ڕەزا".

هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەت ماڵی ئەو هاووڵاتییانەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەلوپەلی کەسیی (مۆبایل و...) ناوبراواندا گرتووە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییانە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.