بەرەبەیانیی چوارشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی «دونیا مەحموودی» و «خوداداد مەحموودی» خەڵکی شاری ئەیوان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو بەندکراوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئیلام گوازرابوونەوە.
ئەم دوو بەندکراوە نزیکەی دوو ساڵ پێش لە دوو دۆسییەی جیاوازدا بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» لەلایەن دادگای تاوانەکانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.
هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکان یان ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.





