سێشەممە، ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

کەرەج؛ محەممەد سەیدی، لاوی کوردی تەمەن ۲۲ ساڵانی خەڵکی سەرپێڵ، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار تەنیا کوڕی بنەماڵە و سەرپەرستی دایک و خوشکەکانی

٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "محەممەد سەیدی"، لاوی کوردی تەمەن ۲۲ ساڵانی خەڵکی سەرپێڵ سەر بە پارێزگای کرماشان و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار لە کەرەجە کە بە تەقەی فیشەکیی جەنگیی…

١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ کەرەج
کوردستان

کرماشان؛ ئەمیرعەلی عەباسی‌فەر(دووکانەیی)، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار

٧ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴؛ " ئەمیرعەلی عەباسی‌فەر(دووکانەیی)" هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە "دەبیر ئەعزەم"ی کرماشانە کە بە فیشەکی جەنگیی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی…

١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ کرماشان
کوردستان

ئێسفەهان؛ حوسێن شێرکۆڵ، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٤٣ ساڵانی خەڵکی دێهلوڕان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار

٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "حوسێن شێرکۆڵ"، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٤٣ ساڵانی خەڵکی دێهلوڕان سەر بە پارێزگای ئیلام و دانیشتووی ئێسفەهان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار لەم شارەیە کە بە فیشەکیی جەنگیی هێزە…

١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥
کوردستان

شاباد؛ ئەمیر جەلیلیان، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٦٢ ساڵان، ١٨ی بەفرانبار بە تەقەی زیاتر لە ١٥٠ فیشەکی ساچمەیی لە مەودای نزیکەوە کرایە ئامانج و پاش ٥ ڕۆژ مانەوە لە کۆمادا گیانی لەدەست دا

٧ی ڕێبەندانی ۱۴۰۴؛ "ئەمیر جەلیلیان" هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٦٢ ساڵانی خەڵکی شاباد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە شابادە کە لە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە مەودای نیو تا یەک میترییەوە کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ…

٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ شاباد
کوردستان

کرماشان؛ ئەندازیار زەهیر ئەمیرخانی، لاوی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار لە کاتی فیلمهەڵگرتن لە سەرکوتکاران، کرایە ئامانجی فیشەکی جەنگی

٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ ئەندازیار "زەهیر ئەمیرخانی" لاوی کوردی کرماشانی، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبارە کە لە بلواری "تاقەوسان" بە فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ کرماشان
کوردستان

کرماشان؛ ماهان ڕۆستەمی لاوانی تەمەن ٢١ ساڵانی کوردی یارسان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار لە "دەوڵەت ئاوا"

٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ماهان ڕۆستەمی" لاوی تەمەن ٢١ ساڵانی کوردی یارسان و ناوچەی "گۆران"ی داڵاهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری خەڵکی کرماشان لە ناوچەی "دەوڵەت ئاباد"ـە کە شەوی…

٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ کرماشان
کوردستان

شاهین شار؛ عەلی ئارمەند، لاوی تەمەن ١٨ سالانی کوردی کرماشانی، لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانبار بە تەقەی فیشەی جەنگی؛ خاوەنی میداڵی زێڕ کە خۆی بۆ کێبڕکییەکان ئامادە دەکرد

٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ " عەلی ئارمەند " لاوی ١٨ ساڵانی کورد و خەڵكی گوندی "ئەمیرئاباد"ی شاباد، سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی "شاهین شار"ی ئێسفەهان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی هەینی ١٩ی بەفرانبار لەم شارەیە کە…

٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥
کوردستان

تاران؛ مەیسەم قەنبەری، لاوی تەمەن ٣٨ ساڵانی کرماشانی، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانبار کە تەرمەکەی بە ٢٣٠ میلیۆن تمەن وەرگیراوەتەوە

٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "مەیسەم قەنبەری" لاوی تەمەن ٣٨ ساڵانی کورد و خەڵکی کرماشان و دانیشتووی "تاران، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار لە ناوچەی "پەرەند"ی تارانە کە بە فیشەکی جەنگیی هێزە…

٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ تاران
کوردستان

تاران؛ ڕەزا ڕیزوەندی، ئەندازیاری تەمەن ٢٧ ساڵانی کورد؛ هێشتا بۆ بنەماڵەکەی دیار نییە لە شەقامدا کوژراوە یان لە گرتنگە

٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ڕەزا ڕیزوەندی" لاوی تەمەن ٢٧ ساڵانی کوردی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی تارانە. سەرەڕای تێپەڕبوونی کات، بۆ بنەماڵەکەی ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا لە شەقامدا و بە تەقەی ڕاستەوخۆ…

٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ تاران
کوردستان

تاران؛ ساسان کشوەری، لە لاوانی کوردی کرمانجی ئێسفەراین، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٩ی بەفرانبار

٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ساسان کشوەری" لاوی کوردی کرمانجی خەڵکی ئێسفەراین و گەورەبووی تاران، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی تارانە کە شەوی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە…

٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ تاران