شەمزین محەممەدی پاش تەواوبوونی ماوەی مەرەخەسییەکەی گەڕایەوە بۆ زیندان
ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، "شەمزین محەممەدی" زیندانی سیاسیی خەڵکی گوندی "ئالی کەند"ی شاری بۆکان، پاش تەواوبوونی ماوەی مەرەخەسییەکەی گەڕایەوە بۆ زیندانی ئەو شارە.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، "شەمزین محەممەدی" زیندانی سیاسیی خەڵکی گوندی "ئالی کەند"ی شاری بۆکان، پاش تەواوبوونی ماوەی مەرەخەسییەکەی گەڕایەوە بۆ زیندانی ئەو شارە.
پیاوێکی تەمەن ٥٢ ساڵ خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری هلیلان سەر بە پارێزگای ئیلام، پاش کوشتنی بووکە تەمەن ٢٢ ساڵەکەی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
کرێکارێکی کورد بە ناوی "پەیمان حەیرانی" تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری ڕوانسەر، لە شوێنی کارەکەی گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، جەنازەی "جەلیل ڕەوانگەرد" و "سومەیە جامخانە" ژن و مێردی پەناخوازی مەریوانی کە مانگی ڕابردوو لە کاتی ڕۆیشتن بۆ ئورووپا، لە ئاوەکانی یوونان خنکابوون، گەڕێندرانەوە مەریوان و ئەسپەردەی خاک کران.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی "زانکۆ مەسعوودی" تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی ڕەسووڵ، "محەممەد فەدەوی" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی عەبدوڵڵا، "محەممەد مەهجوور" تەمەن ٣٤ ساڵ و "ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی" تەمەن ٣٤ ساڵ کوڕی محەممەد خەڵکی…
ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەعدی زەینی" خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی پێکرا و بۆ نەخۆشخانە سەلاحەدین ئەیووبی ڕاگوێزرا.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فەرشاد ڕۆستەمنژاد" تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی گوندی "شمشێر"ی سەر بە شاری پاوە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی پێکرا.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندان، ٩ کەس لە دەسبەسەرکراوانی بانە بە ناوەکانی "سەلاح پزیشکی، ڕەفیق پزیشكی، بێهزاد پزیشکی، کەریم پزیشکی، ئەبووبەکر پزیشکی، ئەرسەلان پزیشکی، فەرزاد پزیشکی، جەماڵ مرەوەتی و سەعید ڕەشیدی" لە گرتنگەی ئیدارەی…
حوسێن کەمانگەر، زیندانیی سیاسیی کورد خەڵكی شاری کامێران کە سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی "بەغی" دەسبەسەر کرابوو، بێتاوان ناسێندرا.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندان، مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارە لە تۆمەتی "تەبلیغ دژی نیزام" بێتاوان ناسێندران.