ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خاکەلێوە، دوکتور "محەممەد مێهربانی" مامۆستای زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان هەوڵی خۆکوژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو مامۆستای زانکۆیە بە خواردنی حەبی برنج هەوڵی خۆکوژی داوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری خۆکوژیی ئەو مامۆستایە زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.