پێنجشەممە، ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

نەغەدە؛ دوو هاووڵاتیی کورد سەرجەم بە ١٠ مانگ زیندان مەحکووم کران

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەحەد مەولوودی" کوڕی موتەلیب خەڵکی گوندی "یوونسلیان" و "حوسێن خەلیانی" کوڕی خوسرەو خەڵکی گوندی "کۆییکـ"ـی شاری نەغەدە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە هەر کامەیان بە ٥ مانگ زیندانی…

٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ نەغەدە
کوردستان

کۆڵبەرێکی سەوڵاوایی لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ‌هێزە نیزامییەکان بریندار کرا

ڕۆژی سیشەممە ٢٣ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فەریاد ئەداک" خەڵکی گوندی "ژیوار" سەر بە شاری سەوڵاوا، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.

٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢
کوردستان

برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد مەولوودی" خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی ئەو شارە پێکرا.

٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢
کوردستان

تاران؛ گیانلەدەستدانی گوماناویی هاووڵاتییەکی کورد لە گرتنگەی هێزە ئینتزامییەکان

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "میلاد جەعفەری" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری کرماشان و دانیشتووی شاری تاران، بە شێوەی گوماناوی لە یەکێک لە گرتنگەکانی هێزە ئینتزامییەکان گیانی لەدەست دا.

٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ تاران
کوردستان

سێ هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ ئازاد کران

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی "ئەحمەد پەیغامی"، "هادی حوسێن‌زادە" و "محەممە ئازەرەخش" خەڵکی شاری "نەڵوسـ"ـی شنۆ، بە دانانی بارمتە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کران.

٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢
کوردستان

ئازادکردنی باوک و کوڕێک لە زیندانی شنۆ بە پێبەندی ئەلێکترۆنیکی

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئیبراهیم حوسێنی" (باوک) و "سەلاحەدین حوسێنی" (کوڕ)، خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێـ"ـی شاری شنۆ، بە پێبەندی ئەلێکترۆنیکی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.

٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢