کرێکارێکی شیرکەتی دابەشکردنی بەرق بە ناوی "کیانووش پیری" بەهۆی بەرقگرتوویی و بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە لە کاتی کارکردنی لەسەر یەکێک لە دارتێلەکان، تووشی بەرقگرتوویی هاتبوو و بەهۆی بەربوونەوە گیانی لەدەست دابوو.

هەواڵدەریی "هێرانا" لەمەڕ نەبوونی ئیمەنیی کار لە ئێران نووسیویەتی: "ئێران لە بواری لەبەرچاونەگرتنی ئیمەنیی کار لەنێوان وڵاتانی جیهان پلەی ١٠٢ی هەیە".

لە هۆکارە سەرەکییەکانی ڕووداوی کار لە ئێران کە تا ئێستا تاوتوێ کراوە، دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی چاوەدێریی کار لە کارگەکان و یەکەکانی بەرهەمهێنان و هەروەها نەبوونی گەرەنتی.