سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

سوعدا خەدیرزادە ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ و ڕەتکردنەوەی خۆکوژییەکەی کرا

لە نوێترین هەواڵ لە سەر بارودۆخی سوعدا خەدیرزادە، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ، هەواڵدەریی "میزان" سەر بە هێزی دادوەری، فیلمێکی لە دانپێدانانی زۆرەملێی ئەو زیندانییە سیاسییە و هەواڵی ڕەتکردنەوەی خۆکوژییەکەی بڵاو کردەوە.

١ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی شەممە ٢٩ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن ئەحمەدی" کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی گوندی "باغچە"ی شای بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.

١ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخا بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کران

ڕۆژی شەممە ٢٩ی گەلاوێژ، شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخا، لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - مەریوان، پاش ١٠٠ ڕۆژ دەسبەسەری هەر کامیان بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کران.

٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

سەرەڕای دابینکردنی بارمتە، بەرپرسی دادگوستەری مەهاباد لەگەڵ ئازادکردنی سوعدا خەدیرزادە دژایەتیی دەکات

جەواد بەنایی، بەرپرسی دادگوستەری شاری مەهاباد سەرەڕای دابینکردنی بارمتە بۆ ئازادی کاتیی سوعدا خەدیرزادە، زیندانیی سیاسیی کورد لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ، لەگەڵ ئازادی ئەو ژنە زیندانییە دژایەتیی دەکات.

٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەری و ناڕوونیی چارەنووسی سوبحان مەولوودی

سەرەڕای تێپەڕینی مانگێک بە سەر دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سوبحان مەولوودی" تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنە، لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لە بەر دەستدا، نییە.

٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
کوردستان

ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد پاش ٥ مانگ

سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥ مانگ و ٨ ڕۆژ بە سەر بێسەروشوێنبوونی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەیوان ڕوستەمی" کوڕی عەلی ئەکبەر خەڵکی گوندی "مێراو"ی ناوچەی ژاوەرۆی سنە، هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢