سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

هاووڵاتییەکی پیرانشاری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

ڕۆژی هەینی ٤ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ناسر دالە" تەمەن ٣١ ساڵ، کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی "زەنگیاوێ" و دانیشتووی "شیناوێ"ی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

میکائیل مینبەری بۆ زیندانی سنە گوێزرایەوە

ئەمڕۆ شەممە ٥ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "میکائیل مینبەری" خەڵکی گوندی "نییەر" و دانیشتووی شاری سنە، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا، بۆ زیندانی ئەو شارە، ڕاگوێزرایەوە.

٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری گیلانغەرب لە ئاودا خنکان

ڕۆژی هەینی ٤ی خەرمانان، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی "عیرفان فەتحی، ئیدریس پەروندار و و وەحید لەتیفی" لە ڕووباری "قاسمئاوا"ی شاری گیلانغەرب لە پارێزگای کرماشان، لە ئاودا خنکان.

٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

سوعدا خەدیرزادە لەلایەن سکاڵاکەرانیەوە لە یەکەمین دادگاییدا هەڕەشەی کوشتنی لێ کرا

یەکەمین دادگای پێڕاگەیشتن بە دۆسییەی سوعدا خەدیرزادە، زیندانیی سیاسی لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ بەڕێوەچوو و سکاڵاکەرانی دۆسییەکەی هەڕەشەی کوشتنیان لەو زیندانییە سیاسییە کرد.

٤ی خەرمانانی ٢٧٢٢