سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

چوار چالاکی سێنفیی مامۆستایانی دیواندەرە بە دانانی بارمتەی قورس لە ئیتلاعاتی سنە ئازاد کران

ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی خەرمانان، ئومید شامحەممەدی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەزادە، لە ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان - دیواندەرە، پاش ٧٦ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٦ میلیارد تەمەنی، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە،…

٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

هاووڵاتییەکی پیرانشاری بە زیندان مەحکووم کرا

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "لوقمان قادری" کوڕی عەزیز خەڵکی پەسوێ و دانیشتووی شاری پیرانشار، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی ئەو شارە بە دوو ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان مەحکووم کرا.

٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

جەلال ئەمینی بۆ زیندانی بۆکان گوێزرایەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەلال ئەمینی" لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی بۆکان گوێزرایەوە.

٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

هاووڵاتییەکی تەمەن ٧٠ ساڵ بەهۆی کەرەستە تەقەمەنییەکان لە شاری گیلانغەرب گیانی لەدەست دا

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی "خوسرەو جانداروو" تەمەن ٧٠ ساڵ، بەهۆی تەقینەوەی کەرەستە تەقەمەنییە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، لە نزیک گوندی "قاسم ئاوا"ی شاری گیلانغەرب، گیانی لەدەست دا.

٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢
کوردستان

ئاراس محەممەدپوور، کۆڵبەری سەردەشتی لە نەخۆشخانەی "کەوسەر"ی سنە گیانی لەدەست دا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی خەرمانان، "ئاراس محەممەدپوور" خەڵکی شاری سەردەشت کە حەوتووی ڕابردوو، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری بانە، بە سەختی پێکرابوو لە نەخۆشخانەی "کەوسەر"ی سنە گیانی لەدەست دا.

٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢