سێشەممە، ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

ئازار و ئەشکەنجەی دوو کەس لە خۆپیشاندەرانی دەسبەسەرکراوی شاری شنۆ

دوو کەس لە خۆپیشاندەرانی شاری شنۆ بە ناوەکانی "کاروان شاهی" کوڕی یاسین و "فەریاد محەممەدشوور" تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی عەلی، پاش دەسبەسەرکرانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان، ئازار و ئەشکەنجە دراون.

٧ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢
کوردستان

کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران کوژرا

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئیسماعیل عەلیزادە" تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان و دانیشتووی شاری سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "دۆڵەبی" سەردەشت گیانی لەدەست دا.

٧ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢
کوردستان

سنە؛ کچێکی مێرمنداڵ بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لەدەست دا

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی "سارینا ساعدی" تەمەن ١٦ ساڵ کچی هاشم، کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا بەهۆی لێدان و ئازار و ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەتییەکان، بە سەختی بریندار کرابوو، پاش ڕۆژێک خەواندن لە…

٧ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

مەهاباد؛ هاووڵاتییەکی ناڕازی بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لەدەست دا

ئەمڕۆ هەینی ٦ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی "مەسعوود ئەحمەدزادە" کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان بە سەختی بریندار کرابوو، گیانی لەدەست دا.

٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢ مەهاباد
کوردستان

سنە؛ "محەممەد لوتفوڵڵاهی" بەهۆی لێدان و ئازار و ئەشكەنجە گیانی لەدەست دا

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی "محەممەد لوتفوڵڵاهی" کوڕی باقر خەڵکی شاری سنە، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان بریندار و دواتر دەسبەسەر کرابوو کە بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەوە گیانی لەدەست…

٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

مەهاباد؛ ژنە هاووڵاتییەک لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان کوژرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەر، ژنێک بە ناوی "فریشتە ئەحمەدی" تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت و دانیشتووی شاری مەهاباد، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکاندا، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لەدەست دا.

٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢ مەهاباد
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ مامۆستا مەلا "ئەنوەر ڕەستگار" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەر، مامۆستا مەلا "ئەنوەر ڕەستگار" پێشنوێژی هەینی مزگەوتی گوندی "شێخان"ی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە هەتا کاتیی دادگاییەکەی لە زیندانی ورمێ، ئازاد کرا.

٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢ زیندانی ورمێ
کوردستان

سێ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بریندار کران

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی "وەلی ئەمینی" کوڕی غەریب، "ئەیووب بابایی" کوڕی شەبیب و "سەلام سەفایی" کوڕی حەسەن، خەڵکی شاری سەلاسی‌باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکران و بریندار…

٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢
کوردستان

مەهاباد؛ سێ هاووڵاتیی ناڕازی بە تەقەی ‌هێزە ئەمنییەتییەکان کوژران

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەر، سێ هاووڵاتیی ناڕازی بە ناوەکانی "کوبرا شێخە"، "زانیار ئەبووبەکری" کوڕی سوڵتان و "شاهۆ خزری"، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی شاری مەهاباد، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانیان لەدەست دا.

٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢ مەهاباد