لانیکەم ٥٠ کەس لە خۆپیشاندانی خەڵکی مەریوان بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بریندار کران
ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەرمانان، خۆپیشاندەرانی مەریوانی بە نیشانەی ناڕەزایەتیی بە کوژرانی "نەسرین قادری" ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمیان دژی حکوومەتی ئێران، دا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەرمانان، خۆپیشاندەرانی مەریوانی بە نیشانەی ناڕەزایەتیی بە کوژرانی "نەسرین قادری" ڕژانە سەر شەقامەکان و دروشمیان دژی حکوومەتی ئێران، دا.
"سامان یاسین" هونەرمەندی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کرماشان، کە لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە پەیوەندی بە خۆپێشاندانە جەماوەرییەکان لە شاری تاران دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی بە "موحاربە" تۆمەتبار کرا.
گوڵاڵە مورادی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن لقی ٣ی دادگای کەیفەری ١ی جێگیر لە شاری مەهاباد، بە زیندان مەحکووم کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی محەممەد کەیوان دەرویشی ٤٢ ساڵە و کوڕی عەلی و زەینەب لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی شاری سنە بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠١، "حەسەن دەرئوفتادە" خەڵکی گوندی "زێوکە" و دانیشتووی شاری پیرانشار و باوکی "کۆمار دەرئوفتادە" لە کوژراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان بە دەستی هێزەکانی حکوومەتی ئێران، دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خەزەڵوەر، "مۆئمێن زەند کەریمی" تەمەن ١٨ ساڵ کوڕی "عوبەید" لە شاری سنە، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.
مامۆستایەکی کورد بە ناوی "مەلا زانا خوشامەن" خەڵکی پەسوێ و دانیشتووی "شیناوێـ"ـی پیرانشار، هەر لە دەسبەسەریدایە و لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ناسر عەتەباتی، بەرپرسی گشتیی دادگوستەریی پارێزگای ورمێ، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "ئیسنا" هۆکاری کوژرانی "فریشتە ئەحمەدی" خستە ئەستۆی بنەماڵەکەی و ڕایگەیاند: "لە ماڵی خۆیەوە تەقەی لێ کراوە".
ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەر، "موتەلیب سەعیدپەیرۆو" لەدایکبووی ساڵی ١٣٦١ خەڵکی شاری بانە، لە یەکێک لە کۆڵانەکانی شار و لە ماشینی خۆیدا، لە مەودای یەک میتری لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە ڕاستەوخۆ تەقەی لێ دەکرێت و گیان لەدەست دەدا.
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی "فەرهەنگ عەیوەزی" کوڕی محەممەدعەلی خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی سەر بە شاری سنە، پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی ئەو شارە، دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی سنە، کرا.