دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

بۆکان؛ محەممەد حاجی ‌ڕەسووڵ‌پوور لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٨ی سەرماوەز، محەممەد حاجی ‌ڕەسووڵ‌پوور، زیندانیی سیاسیی پێشوو و لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی بۆکان کە لە نەخۆشخانەی ئەم شارەدا لە کۆمادا بوو، گیانی لەدەست دا.

٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ بۆکان
کوردستان

هێمن (کاروان) شاهی، خۆپیشاندەرەی تۆمەتلێدراو بە "موحاربە" باسی لە گواستنەوەی خۆی بۆ شوێنێکی نادیار کرد

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپای ڕاگەیاند، ڕۆژی شەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠١، هێمن (کاروان) شاهی، خۆپیشاندەری تۆمەتلێدراو بە "موحاربە"، لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی، باسی لە گواستنەوەی خۆی بۆ شوێنێکی نادیار، کردووە.

٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢
کوردستان

نزیکانی پەرهام پەروەری لابردنی تۆمەتی "موحاربە"یان لە دۆسییەکەی ڕەت کردەوە

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەمەڕ لابردنی تۆمەتی "موحاربە" لە دۆسییەی ئەندازیار پەرهام پەروەری خەڵکی شاری سەقز، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژێکدا، لەگەڵ کوردپا ئەو هەواڵەی ڕەت کردەوە.

٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢
کوردستان

شنۆ؛ ٦ هاووڵاتیی خۆپیشاندەر بە زیندان مەحکووم کران

فەرهاد کازمی تەمەن ٣٣ ساڵ کوڕی مەحموود، خالید دەشتی تەمەن ٣١ ساڵ کوڕی محەممەد، عەبدولڕەحیم گۆران‌ئاباد تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی مستەفا، ئیحسان سەفایی‌فەر تەمەن ٣٣ ساڵ کوڕی عەلی، محەممەد پەیغامی تەمەن ٥٥ ساڵ کوڕی خزر و فەردین خۆش‌خاهێش تەمەن ٢٦ ساڵ…

٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ شنۆ
کوردستان

بۆکان؛ محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور، لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە لە بێهۆشیدایە

ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی سەرماوەز، محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور، زیندانیی سیاسیی پێشوو و لە دەسبەسەرکراوەکانی خۆپیشاندانەکانی بۆکان، پاش ئازادکردنی کاتیی بۆ نەخۆشخانەی بۆکان ڕاگوێزراوە و هەنووکە لە نەخۆشخانە بێهۆشە.

٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ بۆکان
کوردستان

شەهلا پەیغامی، دایکی برایانی تەهازادە وێڕای بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ هەڕەشەی لێ‌ کرا

پاش بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆی شەهلا پەیغامی، دایکی فەرزاد و فەرهاد تەهازادە لە دەسبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی شنۆ، کە بۆ ڕزگارکردنی کوڕەکانی داوای بە هاناچوونی کردبوو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠١، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ کرا.

٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢