دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

ناوەندە ئەمنییەتییەکان مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵەیان ناچار بە داوای لێخۆشبوون لە ڕۆحانییەتی سەر بە حکوومەت کرد

ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بە تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە مامۆستا ئیبراهیم نەنەڵە، پێشنوێژی مزگەوتی جامێعەی گوندی نەنەڵەی سنە، ناوبراوی ناچار بە داوای لێخۆشبوون لە مامۆستانی ئایینیی سەر بە حکوومەت کرد.

٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیدەربڕینی شەعبان محەممەدی بە حوکمەکەی بەڕێوە چوو

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە ناڕەزایەتیدەربڕینی شەعبان محەممەدی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان، بە ئامادەبوونی پارێزەری دۆسییەکەی لە دادگای…

٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

سێ هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سینا دەشمیر" تەمەن ١٩ ساڵ کوڕی کەماڵ، "قادر محەممەدپوور" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عەزیز و "موحسن قادری" تەمەن ٢٩ ساڵ کوڕی تاهیر، خەڵکی گوندی " گەزگەسک" سەر بە شاری پیرانشار، هەر کامەیان بە…

٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
کوردستان

زیندانی نەغەدە؛ ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور" خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی، بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی، لە زیندانی نە‌غەدە ئازاد کرا.

٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ زیندانی نەغەدە