گواستنەوەی عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری بۆ زیندانی سەقز
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی ڕەشەمە، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەشی دابڕگە(قەرەنتینە)ی زیندانی سەقز ڕاگوێزرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی ڕەشەمە، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەشی دابڕگە(قەرەنتینە)ی زیندانی سەقز ڕاگوێزرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام، خەڵکی شاری شنۆ، لە بەندی زیندانییانی سیاسی و مەزهەبیی زیندانی ورمێ، دووبارە بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، "ئاریان خۆشگوار" خەڵکی شاری سنە، کە لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا بەهۆی لێدانی باتووم و چەقۆی هێزە سەرکوتکەرەکان چووبووە کۆماوە، پاس ١١٨ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، گیانی لەدەست دا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەمە، سەجاد مورادیوەندان، هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن بە دۆسییەکەی لە زیندانی ناوەندیی ئیلام بە دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت.
ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "هیوا ڕەحیم پوور"، کە لە نەخۆشخانەی بۆکان پەرستارە و "سەلاحەدین شەریفی" خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ڕەشەمە، زیندانییەک بە ناوی "فەرهاد نەقیزادە" کوڕی ئیبراهیم، خەڵکی ورمێ، بەهۆی کەمتەرخەمی لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی و وەدرەنگخستن لە نێردرانی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی لەسێدارەدرانی حاتەم ئوزدەمیر، زیندانیی سیاسیی کورد لەلایەن لقی ٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە ڕەت کرایەوە و دۆسییەکەی بۆ پێڕاگەیشتنی دووبارە نێردرایە دادگای ئینقلابی ورمێ.
کات و لقی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی سامان یاسین (سەیدی)، هونەرمەندی کوردی خەڵکی کرماشان دیاری کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەشەمە، ژمارەیەک لە قوتابییانی قوتابخانەی گوندی "بێساران" سەر بە شاری سەوڵاوا، نزیک ١٥ قوتابی لە پۆلەکانی ناوەندی و سەرەتایی ژاراوی بوون.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "عەلی مەخان سەیفی" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی گوندی "مسگرە" سەر بە ناوچەی عوسمانوەندی کرماشان لە زیندانی دێزڵاوا جێبەجێ کرا.