دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

بەپەلە؛ گیانی مەحیەدین ئیبراهیمی لە مەترسیدایە

مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، بۆ جێبەجێکرانی حوکمەکەی نێردراوەتە ژووری تاکەکەسی و ئەمڕۆ ٢٥ی ڕەشەمە، بۆ جاری ئاخر چاوی بە بنەماڵەکەی کەوتووە و ئەگەری جێبەجێکرانی حوکمەکەی لەئارادایە.

٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢
کوردستان

زیندانی ورمێ؛ ئاخرین چاوپێکەوتنی مەحیەدین ئیبراهیمی و بنەماڵەکەی پێش لە جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانەکەی

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠١، بنەماڵەکەی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام بۆ ئاخرین جار پێش لە جێبەجێکرانی حوکمەکەی لە زیندانی ورمێ چاویان پێ کەوت.

٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ زیندانی ورمێ
کوردستان

حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی خەڵکی شاری چڕداوڵی ئیلام لە زیندانی ئەراک جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "سەلمان مۆئمێنی" تەمەن ٣٦ ساڵ خەڵکی شاری چڕداوڵی ئیلام، لە زیندانی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کرا.

٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢
کوردستان

دوو هاووڵاتیی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "فەرەیدوون ماراوی" و "ڕێبوار ماراوی" خەڵکی گوندی "ماراو" سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢
کوردستان

سنە؛ ئومید موشیرپەناهی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، ئومید موشیرپەناهی ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ کۆمەڵایەتیی نۆژین بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.

٢٥ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێک بە ناوی "مانی حەبیبی" تەمەن ١٤ ساڵ خەڵکی گوندی "حەشمەر" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "کەلەبەر"ی نەوسوود بریندار بوو.

٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢
کوردستان

شنۆ؛ ئەیووب ئاغالیانی بە زیندان و لێدانی قامچی مەحکووم کرا

٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەیووب ئاغالیانی"، تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی جەهانگیر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی شنۆ بە ١٠ ساڵ و شەش مانگ زیندان و لێدانی ٧٠ قامچی مەحکووم کراوە.

٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ شنۆ
کوردستان

حوکمی تەوحید دەرویش لە دیوانی باڵای وڵات ڕەت کرایەوە

ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕەشەمە لقی ٩ی دیوانی باڵای وڵات حوکمی ١٠ ساڵ زیندان هاوکات لەگەڵ دوورخرانەوە بۆ زیندانی ئەهواز و دانی ٥ میلیارد تمەن پارە لە حەقی بانکی تەوحید دەرویش هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "گرناوێک"ی سەر بە بەشی قوتووری شاری خۆی ڕەت…

٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢