یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

شنۆ؛ شەفێع بابەکری بە زیندان و سزای نەختی مەحکووم کرا

ڕۆژی دووشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەفێع بابەکری"، تەمەن ٣٤ ساڵ و کوڕی ڕەشید، خەڵکی گوندی "کانی ڕەش" سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن داداگی ئینقلابی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ڕەزایی"، بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری و…

٩ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ شنۆ
کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد لە زیندانی ورمێ

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سیامەک هەیاسی" و "ئالان داغدار"، خەڵکی گوندی "حاجیاوا"، سەر بە شاری بۆکان، پاش تێپەڕبوونی ٦ مانگ بەسەر دەسبەسەرکرانیاندا، هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە و لە زیندانی ورمێ ڕاگیراون.

٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣
کوردستان

مەهاباد؛ گێڕانەوەیەک لە برینداربوونی محەممەد خزری بە سەدان فیشەکی ساچمەیی

محەممەد خزری، لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵەی خەڵکی مەهابادە کە بۆ بەشداری لە خۆپیشاندانەکان لە سەربازی گەڕابووەوە. ناوبراو ڕۆژی ٧ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، پاش قەتڵی حکوومەتیی ژینا_مەهسا ئەمینی، بە زیاتر لە سەد…

٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ مەهاباد
کوردستان

ورمێ؛ کوژرانی ژنێکی لاو بە پاساوی "نامووس" لەلایەن براکەیەوە

شەوی شەممە، ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، ژنێکی لاو بە ناوی "ویدا دێهقان پیرانجخ"، کچی "عەبدولباقی"، خەڵکی گوندی "پیرانجخ" سەر بە ناوچەی سۆمای ورمێ و دانیشتووی گەڕەکی "کوشتارگا"، لەژێر ناوی "نامووس"، لەلایەن براکەیەوە کوژرا.

٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ ورمێ
کوردستان

پیرانشار؛ بانگهێشت و هەڕەشە لە حەسەن دەرئوفتادە، بۆ پێشگرتن لە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسم و چالاکی لە سۆشیاڵ میدیا لە ساڵوەگەڕی قەتڵی حکوومەتیی کوڕەکەیدا

ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، حەسەن دەرئوفتادە، باوکی کۆمار دەرئوفتادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە پیرانشار، بانگهێشتی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرا و لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێ کرا.

٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ پیرانشار
ئێران

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە کۆبوونەوەیەک لەژێر ناوی "یەک ساڵ پاش ژن، ژیان، ئازادی"، ئازار و گوشارە بەردەوامەکان دژی کەمینەکان لە ئێراندا

هەواڵدەریی هێرانا - ڕۆژی ڕابردوو کۆڕێک لەژێر ناوی "یەک ساڵ پاش ژن، ژیان، ئازادی"، ئازار و گوشارە بەردەوامەکان دژی کەمینەکان لە کۆماری ئیسلامیدا، لەلایەن کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ و بە هاوکاریی ڕێکخراوی ئۆتزایز ئینتەرنەشناڵ لە نیۆیۆرک و…

٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣