یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

بەندیخانەی ورمێ؛ کامران قاسمی، بەندکراوی سیاسیی کورد مانی لە خواردن گرت

ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی ڕەشەمە، کامران قاسمی، بەندکراوی سیاسیی کورد کە ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی ورمێ تێدەپەڕێنێت، بە نیشانەی ناڕەزایەتیدربڕین بە دژایەتیی بەرپرسانی بەندیخانە و ئیدارەی ئیتلاعات لەگەڵ مورەخەسی و ئازادیی مەرجدار، مانی لە خواردن…

١٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ بەندیخانەی ورمێ
کوردستان

سامان یاسین ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەروونیی ئەمین ئاباد (ڕازی) کرا

ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی ڕەشەمە، سامان یاسین (سەیدی)، هونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری کرماشان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لە بەندیخانەی قزلحساری کەرەجەوە بۆ نەخۆشخانەی دەروونیی ئەمین ئاباد (ڕازی)ی شاری ڕەی تاران ڕاگوێزرا.

١٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣
کوردستان

سیاوەش حەیاتی لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی ڕەشەمە، سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان و دەبیری بەرەی یەکگرتووی کورد هاوکات لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی سزاکەی، لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان ئازاد کرا.

١٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣
کوردستان

دۆسییەسازیی نوێ بۆ سوعدا خەدیرزادە بە فەرمانی ناوەندە ئەمنییەتییەکان و سەرەڕای ڕەتکرانەوەی تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە

سەرەڕای ئەوەیکە سزای بەندکرانی سوعدا خەدیرزادە، بەندکراوی سیاسیی کورد بە تۆمەتی "هاوکاری لە کوشتن"، لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە ڕەت کراوەتەوە، بەڵام بە فەرمانی ناوەندە ئەمنییەتییەکان، لە دادگای ئینقلابی میاندواودا دۆسییەیەکی نوێ بۆ تۆمەتی…

١٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣
کوردستان

بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی دانا لەنجاوایی

دوو حەفتە بەسەر دەسەسەرکرانی دانا لەنجاوایی، چالاکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەریواندا تێدەپەرێت بەڵام ناوبراو هێشتا دەسبەسەرە و چارەنووسیشی نادیارە. ناڕوونیی چارەنووسی دانا، نیگەرانیی بنەماڵەی ناوبراوی لێ کەوتووەتەوە.

١٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣
کوردستان

زانا مینبەری بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا

ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی ڕەشەمە، لاوێکی کورد بە ناوی "زانا مینبەری"، خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

١٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣