دووشەممە، ٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

بەرپرسانی حكوومەت لە ورمێ‌، پێش بە یارمەتییەكانی خەڵكی ئەو شارە بە لێقەوماوانی وان دەگرن

لە دە رۆژ لەمەوبەرەوە ئەنستیتۆی ئەحمەدی خانی لە شاری ورمێ‌و كۆمەڵێك خێرخوازی ئەو شارە 500 پەتوویان بۆ لێقەوماوانی بۆمەلەرزەكەی شاری وان ئامادە كردووە، بەڵام لێپرسراوانی حكوومەت لەو شارە رێگرن لەبەردەم هەناردنی ئەو یارمەتییانەدا.

٢١ی گەڵاڕێزانی ٢٧١١
ئێران

ئێران پێشنیاری ساز كردنی بنكەیەكی ئەتۆمی بە بڕی 40 میلیارد دۆلاری بە رووسیە داوە

لێپرسراوی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی رووسیە رایگەیاند، حكوومەتی ئیسلامیی ئێران پێشنیاری ساز كردنی بنكەیەكی ئەتۆمی بە بڕی 40 میلیارد دۆڵار لەناو خاكی وڵاتەكەی بە حكوومەتی رووسیە داوە.

٢٠ی گەڵاڕێزانی ٢٧١١
کوردستان

پۆلیسی توركیە بە توندوتیژی وەڵامی داخوازیی خۆپیشاندەرانی وانی دایەوە

كوردپا ـ ماڵپەڕی خەندان بڵاوی كردەوە، دوای سەردانی جێگری سەرۆك وەزیری توركیە و پارێزگای وان بۆ شوێنی روودانی بۆمەلەزەكەی وان لە نێوان خەڵك و خۆپیشاندەراندا شەڕ و پێكدادان هاتۆتە ئاراوە.

٢٠ی گەڵاڕێزانی ٢٧١١
ئێران

كازمینی برووجێردی: توندوتێژی و تیرۆرەكان بە رێبەریی حكوومەتی ئێران ئەنجام دەدرێن

برووجێردی لە ناو زیندانی ئێوینەوە نامەیەكی لەمەڕ سەرەڕوییەكانی حكوومەتی ئیسلامی ئێران پێشكەش بە هیلاری كلینتۆن كردووە و لەوێدا باس لە هێندێ‌ خاڵی بەرچاو لە كردەوەكانی ئەو حكوومەتە كردووە.

٢٠ی گەڵاڕێزانی ٢٧١١
ئێران

خامنەیی هەڕەشەی نیزامی لە ئیسرائیل و ئەمریكا كرد

رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای هوشداری دان بە "تێلاویو و واشینگتۆن" رایگەیاند، بە هەر هێرشێكی دەرەكی بە چەشنێك وڵام دەدێنەوە كە ئەو وڵاتانە لەناو خۆیاندا پڕش و بڵاو ببن.

١٩ی گەڵاڕێزانی ٢٧١١
کوردستان

بۆمەلەرزەیەكی تر شاری وانی هەژاند

كوردپا ـ شەبەكەی بی بی سی بڵاوی كردەوە، بۆمەلەرزەیەكی بەهێز بە پلەی ٥/٧ بە پێوەری ریشتێر چەند ناوچەیەكی شاری وانی لە خۆرهەڵاتی توكیە هەژاند و بەو هۆیەوە حەوت كەس بوونە قوبانی و بە دەیان كەسی دیكەش بوونە ژێر دار و پەردووی باڵەخانە…

١٩ی گەڵاڕێزانی ٢٧١١