زیندانییەكی سیاسیی كورد مانی لە خواردن گرت
زیندانییەكی سیاسی كورد لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ماوەی چوار رۆژە مانی لە خواردن گرتووە.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
زیندانییەكی سیاسی كورد لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ماوەی چوار رۆژە مانی لە خواردن گرتووە.
محەممەد كەعبی كوڕی جاسم، لاوێكی عەرەبی خەڵكی شاری شووش لە پارێزگای خووزستان لەژێر ئەشكەنجە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
ناسر موبارەكشاهی، هونەرمەندی كوردی بواری شانۆ و سینەما بەهۆی نەخۆشینی شیرپەنجەی خوێن، لە نەخوشخانەی "بەهمەن"ی شاری تاران كۆچی دوایی كرد.
لاوێكی خەڵكی سەڵماس كە چەند رۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزی ئینتزامیی حكومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كرابوو، بەهۆی ئەشكەنجە و راوەستانی دڵەوە لە زیندانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد هاووڵاتییەكی ئەو شارەی بە یەك ساڵ زیندانی تەعزیری حوكم دا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی سووریە بڵاوی كردۆتەوە، ئەرتشی سووریە بە هێرشی خومپارە بۆ سەر شاری حەمس رۆژێكی خوێناویی خولقاند كەلە ئەنجامدا تەنیا لەو شارە زیاتر لە 217 كەس كوژراوە و نزیك 700 كەسیش بریندار بوون.
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر كردنەكان لە ناوچە عەرەب نشینەكانی شووش، حەمیدیە و ئەهواز دوێنێهەینی حەوت كەسی دیكە لە هاووڵاتییانی عەرەب لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كران.
پاش دوو مانگ لە راگرتنی هێرشی ئاسمانیی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە بۆ سەر ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان، دوێنی جارێكی تر دوو فڕۆكە چەند ناوچەیەكی هەرێمیان بۆردومان كرد.
هاووڵاتییەكی شاری سەڵماس دوای 5 مانگ دەستبەسەر كردن، لەلایەن دادگای ئینقلابی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری خۆی حوكمی ئیعدامی بۆ بڕایەوە.
پەنابەرێكی سیاسیی كوردی ئێرانی لە شاری مۆنتریاڵی كانادا لەلایەن پۆلیسی ئەو شارەوە كوژرا.