پێنجشەممە، ٧ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

ئێران

كارناسێكی ئابووری: نرخی بێكاریی ئەمساڵ لە 30 ساڵی رابردوودا بێ‌وێنە بووە

كارناسێكی ئابووری لە ئێران رایگەیاندووە: چوونە سەری ژمارەی بێمە كراوان لە "رێكخراوی تەئمینی ئیجتماعی"، دەربڕی ئەوەیە كە دەوڵەت لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا 300 هەزار دەرفەتی كاری نەڕەخساندووە.

٩ی گوڵانی ٢٧١٢
ئێران

مەولانا عەبدولحەمید: هاووڵاتییانی پەیڕەوەی ئایینی سوننە دەچەوسێنرێنەوە

ئیمام جومعەی شاری زاهیدان لە چاوپێكەوتن لەگەڵ خوێندكارانی پەیڕەوی ئایینی سوننە جاریكی‌تر پێداگری لەسەر ئەو زۆڵم و زۆرانە كردەوە كە لەلایەن حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەكرێتە سەر هاووڵاتییانی سوننە مەزهەب.

٩ی گوڵانی ٢٧١٢
کوردستان

چالاكێكی خوێندكاری: لە كوردستانی ئێران هەموو چالاكییەك گرێدراوە بە چالاكیی سیاسییەوە

حەفتەی رابردوو ئەسكەندەر جەعفەری چالاكی خوێندكاری و فەرهەنگیی كورد بەهۆی زەخت و گوشاری هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران و بە تاوانی چالاكیی سیاسی و خوێندكاری بەناچاری وڵاتی بەجێ هێشت و لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێ‌ بوو.

٩ی گوڵانی ٢٧١٢
مافی مرۆڤ

ئەمریكا داوای ئازادیی "محەممەد سەدیق كەبوودوەند"ی كرد+ڤیدیۆ

وتەبێژی وەزارەتی كاروباری دەرەوەی ئەمریكا، داوای لە حكوومەتی ئیسلامیی ئێران كرد كە محەممەد سدیق كەبوودوەند رۆژنامەنووسی كوردی زیندانی و نزیك بە 90 رۆژنامەنووسی دیكەی ئێرانی لە زیندان ئازاد بكەن.

٨ی گوڵانی ٢٧١٢
کوردستان

دوو هاووڵاتیی مەهابادی چارەنووسیان ناڕوونە

دوو هاووڵاتیی دانیشتووی گەڕەكی "باخی شایگان"ی مەهاباد كە ماوەیەك لەمەوپێش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كرابوون، هیچ زانیارییەك لەمەڕ چارەنووسیان لەبەر دەستدا نیە.

٧ی گوڵانی ٢٧١٢