فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە جارێكیتر بناری قەندیلیان بۆردومان كرد
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە شەوی پێشوو جارێكی تر دەستیان كردەوە بە بۆدومانی گوندەكانی ناحیەی سەنگەسەر لە بناری قەندیل.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە شەوی پێشوو جارێكی تر دەستیان كردەوە بە بۆدومانی گوندەكانی ناحیەی سەنگەسەر لە بناری قەندیل.
حەیدەر رەشیدی زیندانیی سیاسیی كورد ماوەی ٢٢ رۆژە مانی لە خواردن گرتووە و سەرەڕای بەڵێنییەكانی لێپرسراونی زیندان و دەزگای قەزایی شاری دێگولان و قوروە لە مانگرتنەكەی بەردەوامە.
پارێزگای كرماشان سەرەڕای بوونی ئەو هەمووە ئاسەوارە مێژوویی، كەونارایی و فەرهەنگییانەی كە هەیەتی، لە بوونی مووزەخانەیەكی ئاسەوارناسی بێبەشە.
بەهۆی هاتنی لافا و سێڵاو لە گوندی "سنجی" سەر بە بەخشی نازلووی شاری ورمێ سێ ئەندامی بنەماڵەیەك گیانیان لەدەست دا.
هاتنی سێڵاو و تەقینی رووبار لە شاری ورمێ، مەرگی دوو هاووڵاتیی بەدواوە بوو.
ماڵپەڕی "سەرچاوە" كە ماڵپەڕێكی ناوچەیی و تایبەت بە شاری سەردەشت بووە، فیلتێر كراوە و ناوەندە ئەمنیەتییەكانیش وێڕای هەڕەشە لە بەرپرسەكەی لە دادگا دۆسیەیەكیان بۆ ساز كردووە.
تەنیا لەماوەی یەك مانگی رابردوودا زیاتر لە 100 هەزار هاوولاتیی لە شارە جیاجیاكانی سووریە ئاوارە بوون و روویان كردۆتە وڵاتانی دراوسێ.
لێپرسراوێكی تەندورستیی لە شاری مەریوان ئاشكرای كرد كە ئەو گرفت و كێشانەی كە لەم پێوەندییەدا هاتوونەتە ئاراوە، بە "ئاستەنگی تەندورستی" لە قەڵەم دەدرێن.
لە ماوەی چەند حەفتەی رابردوودا 3 كەس لە چالاكانی ئایینیی ناسراو و لە ئەندامانی شۆرای مەكتەب قورئانی كوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر یان بانگهێشت كراون.
بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆك وەزیری ئیسرائیل، كە خۆی بۆ سەفەرێكی ئەمریكا ئامادە دەكات، داوای لە كۆمەڵگای جیهانی كرد كە دەبێهێڵی سوور بۆ حكوومەتی ئێران دیاری بكرێت.