برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود
ڕۆژی شەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ماردین شوکری، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "دشە" سەر بە شاری پاوە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بەسەختی بریندار کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی شەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ماردین شوکری، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "دشە" سەر بە شاری پاوە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بەسەختی بریندار کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی "ڕامین کازم عەلیلوو" و "عەلی مۆئمێنی" خەڵکی ورمێ لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "دیاکۆ عەزیزی" خەڵکی گوندی "باب خاڵاوێ"، "لوقمان زەنگی" و "سیامەند زەنگی" خەڵکی گوندی "کانی سۆرک" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئەنساری" هەر کامەیان بە ١٦…
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئاکام ئەمینی و میلاد ناسری، دوو مێرمنداڵی خەڵکی گوندی "کانیڕەش"سەر بە شاری بۆکان، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزراون.
ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، بەهمەن نادری، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی دێزڵاوای ئەم شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری ژنانی دەسبەسەرکراو لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، پەرهام پەروەری، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بەندیخانەی ئێرانشارەوە بۆ بەندیخانەی زاهێدان ڕاگوێزرا.
ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، غالب حسێنی، چالاکی کرێکاری بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی کەیوان محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە شاری سنە، ناوبراو هێشتا دەسبەسەرە و چارەنووسی ناڕوونە.
ئەمڕۆ ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ئازاد عەباسی بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین و وانەبێژی زمانی کوردی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ بەندکران دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی قوروە ڕاگوێزرا.