بەرموور، راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان
حەفتەی سێهەمی مانگی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
حەفتەی سێهەمی مانگی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی
نابەرپرسیارەتیی بەرپرسانی " زانکۆی بوعەلی"ی هەمەدان سەبارەت بە مەرگی گوماناویی کچە خوێندکارێکی کوردی خەڵکی مەریوان، ناڕەزایەتیی بەرینی خوێندکارانی ئەو زانکۆیەی لێکەوتەوە.
بە خۆکوژیی ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵەی خەڵکی ناوچەی سنە، ئاماری خۆکوژیی ژنان و کچانی کورد لە ماوەی ٢٠ رۆژی رابردوودا لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، گەیشتە ٥ کەس.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ناوەندە بارهێنان و پەروەردەییەکانی حکوومەتی ئێران لە زیاتر لە ١٠٠ هەزار نەخوێندەوار لە ئوستانی کوردستان بوونی هەیە.
دانیشتنی دادگایی کردنی زیندانییەکی سیاسیی کورد کە لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لەشاری ورمێ حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە، بۆ جارێکی دیکە وەدوا خرا.
چالاکێکی خوێندکاریی کورد بە بڕیاری حیراسەتی زانکۆی عیلمی ـ کاربوردیی شاری ورمێ لە خوێندن بێبەش کرا.
هێزەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەشاری پاوە بە بیانووی " تەرحی کۆنترۆڵی ترافیک" چەندین کامێرای چاوەدێرییان داناوە.
لەدوو رووداوی جیـاوازدا سێ کچ و کوڕی خەڵکی شارەکانی سنە و مەریوان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنــا.
حکوومەتی ئیسلامیی ئێران فەرماندەی پێشووی ئیتلاعاتی سپای مەریوانی و سەرکردەی باندی هیوای تابی لەسێدارە دا.
لە ئەنجامی تیکهەچوونێکی چەکداریدا لەناوچەی بانە،حەوت ئەندامی گرووپی زەربەتی "کۆخان(سپای بەتولموقەدەس)"لەنزیک گوندەکانی شوێ و ساوان، کوژراو و بریندار بوون.