سنە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی کەیوان محەممەدی
سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی کەیوان محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە شاری سنە، ناوبراو هێشتا دەسبەسەرە و چارەنووسی ناڕوونە.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی کەیوان محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "شیان" سەر بە شاری سنە، ناوبراو هێشتا دەسبەسەرە و چارەنووسی ناڕوونە.
ئەمڕۆ ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ئازاد عەباسی بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین و وانەبێژی زمانی کوردی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ بەندکران دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی قوروە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەعدوون شەریفی" کوڕی حوسێن و خەڵكی گوندی "گرداسە" سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی واحید بینامی خەڵکی پیرانشار لە بەندیخانەی نەغەدە جێبەجێ کرا.
ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری ژنانی دەسبەسەرکراو لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بانگی لقی ٤ی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی سنە کرا.
سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی عەلی (پشکۆ) ڕۆحی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
مورتزا سەیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری کامێران، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بانگی لقی ٣ی جێبەجێکاری سزاکانی شاری قودس کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "مروەتعەلی کەرەمی" خەڵکی ناوچەی "باڵاوەند"ی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج، جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سیشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سزای بڕینەوەی چوار قامکی دەستی ڕاستی دوو برای بەندکراو بە ناوەکانی "مێهرداد تەیمووری و شەهاب تەیمووری" کوڕی حوسێن و خەڵكی سەرپێڵ زەهاو و دانیشتووی مەلاردی کەرەج لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ…
خەزەڵوەری ١٤٠١؛ ئارمان جەوادیان، ناڕازی و یارمەتیدەری خەڵکی مەهاباد کە لە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی ئەم شارەدا، لەگەڵ چەند کەسی دیکە ئەرکی خۆڕێکخستنی بە مەبەستی یارمەتیدانی برینداران لە ئەستۆ گرتبوو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە کرایە…