هێزە نیزامییەکان کۆڵبەرێکی کوردیان کوشت و سێ منداڵی لە پاش بەجێما
سەرەڕای ناڕەزایەتی دەربڕینی بەردەوامی ناوەندە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ لەمەڕ کوشتن و تەقە کردن لە کۆڵبەران، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی تەقە لە کۆڵبەران دەکەن و دەیانکوژن.









