شەممە، ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

ژینگەپارێزێکی ئیلامی و ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان خەڵاتی میللیی ژینگەپارێزانی ئێرانیان بەدەست هێنا

لە نۆیەمین خولی خەڵاتی میللیی ژینگەپارێزانی ئێران‌دا، ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، لە بەشی رێکخراوە خەڵکییەکاندا وەکوو یەکەمین ئەنجومەنی خەڵکی خەڵات کراو چالاکێکی ژینگەپارێزیی کوردی خەڵکی ئیلامیش خەڵاتی پێشکەش کرا.

١٠ی جۆزەردانی ٢٧١٤
کوردستان

راپۆرت/ دۆخی ئێران لە"رۆژی جیهانیی بێ‌ دوخانیات"‌دا

رۆژی ٣١‌ی مەی (١٠‌ی جۆزەردان)‌ی هەموو ساڵێك لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە وەكوو رۆژی جیهانیی بێ‌ دوخانیات ناودێڕ كراوە و لەو رۆژەدا رێكخراو و دامەزراوە ناحكوومییەكان بانگەشە بۆ نەهێشتنی دوخانیات و بەكارنەهێنانی دەكەن.

١٠ی جۆزەردانی ٢٧١٤
کوردستان

ئەمڕۆ ٢٠ ساڵ بەسەر دەستبەسەرکرانی محەممەد نەزەری‌دا تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ هەینی، رێکەوتی ٩ی جۆزەردان ٢٠ ساڵ بەسەر دەستبەسەر کرانی زیندانی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سایین قەڵا، محەممەد نەزەری‌تەمەن ٤٣ ساڵدا تێدەپەرێت، کە لە ئێستادا لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج لەدەستبەسەری‌ دایە.

٩ی جۆزەردانی ٢٧١٤
کوردستان

لایەنە پەیوەندیدارەکانی شاری روانسەر، ماوەی سێ ساڵە رێگری لە دروست کردنەوەی مزگەوتێک دەکەن

لە کاتێکدا مزگەوتی فارووقیە لە شاری روانسەر کە بە بۆنەی نوێژەن و گەورەکردنەوە، سێ ساڵ پێش ئیستا لەلایەن "هەیئەتی ئۆمەنا"ی شارەکەوە تێکدرا، ناوەندە حکوومەتییەکان ئیزنی دروست کردنەوەی پێ نادەن.

٨ی جۆزەردانی ٢٧١٤
کوردستان

مانگرتنی كرێكارانی بەنداوی "بنیەر" لەسنە

ژمارەیەك لەكرێكارانی بەنداوی خاكیی "ئازاد"‌ی بنیەر لەشاری سنە، بە هۆی وەرنەگرتنی مووچە و هەقدەستی ٤ مانگیان، ئامادە نەبوون بچنە سەر كارەكانیان.

٨ی جۆزەردانی ٢٧١٤