شەممە، ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات لەبۆکان هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کرد

لە درێژەی رەوتی بەردەوامی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی ئاڵەشینی بۆکانیان دەستبەسەر کرد.

١٦ی جۆزەردانی ٢٧١٤
کوردستان

لەبەر دەم ئوستانداریی ورمێ کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی پێکهات

ژمارەیەکی بەرچاو لەو کەسانەی کە دەرچووانی تاقیکردنەوەی وەرگیران لە ئیدارەکان، لە شاری ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەمەڕ ناڕوونیی چارەنووسیان، لەبەر دەم ئوستانداریی ورمێ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان…

١٥ی جۆزەردانی ٢٧١٤
کوردستان

بڕینەوەی حوكمی زیندان بۆ چالاكێكی كرێكاری لەبۆكان و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی سەقزی

لاوێکی سەقزی پاش ئەوەی لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بە مەبەستی دەستبەسەر کردن هێرش کرابوویە سەر، چارەنووسی ناڕوونە و هاوکات چالاكێكی كرێكاریی کوردی خەڵکی شاری بۆکانیش زیندانیی تەعزیری بۆ بڕایەوە.

١٥ی جۆزەردانی ٢٧١٤
مافی مرۆڤ

بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسێک لەسەر پرسی نەتەوەکانی ئێران لە پارلەمانی سویس+وێنــه

بە بەشداریی ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و نوێنەری بەشیک حیزبە کوردییەکان و نەتەوەکانی دیکەی ئێران، کۆنفڕانسێک لەسەر پرسی نەتەوەکانی ئێران لە پارلەمانی وڵاتی سویس بەڕێوەچوو.

١٤ی جۆزەردانی ٢٧١٤