شەممە، ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

ئەحمەد حەسەنزادە باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە سێ مانگ بەندکران سزا درا

ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی محەممەد حەسەنزادە لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە سێ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.

١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
کوردستان

پیرانشار؛ حاجی بەرزه، وانەبێژی زمانی کوردی به بەندکران و پێبژاردنی سزای نەختی سزا درا

حاجی بەرزه، وانەبێژی زمانی کوردی لە ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی "بەیان" و برای باپیر بەرزە، بەندکراوی سیاسیی کورد، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی پیرانشارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئەمیر محەممەدی" بە ٥ مانگ بەندکران و پێبژاردنی ١٥…

١٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ پیرانشار
کوردستان

حەمید عەزیزی، مامۆستای قوتابخانەکانی کامێران دەسبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣، حەمید عەزیزی، مامۆستای گوندەکانی "پاڵنگان" و "گازرخانی"ی کامێران پاش بانگکران بۆ حیراسەتی پەروەردە و بارهێنانی ئەم شارە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
کوردستان

سووسەن حەسەنزادە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کرا

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣، سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و وانەبێژی زمانی کوردیی خەڵکی بۆکان، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ کرا.

١٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
کوردستان

بەندیخانەی نەغەدە؛ سەلام سوڵتانی و ئەمیر فەقێ کە بە ١٠ ساڵ بەندکران سزا دراون لە مافی مورەخەسی بێبەری کراون

١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣؛ دوو بەندکراوی سیاسیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی "سەلام سوڵتانی" و "ئەمیر فەقێ"، کە لەم دواییانەدا بە ١٠ ساڵ بەندکران سزا دران و بەرەوڕووی کردنەوەی دۆسییە لە دادگای ئینقلابدا بوونەتەوە، بە بێ مافی مورەخەسی لە بەندیخانەی…

١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ بەندیخانەی نەغەدە
کوردستان

سەقز؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی عەبدوڵڵا کەریم گوڵان

ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، عەبدوڵڵا کەریم گوڵان، لە مامۆستایانی قوتابخانە دواناوەندییەکانی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی، سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک…

١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ سەقز
کوردستان

فەرەیدوون سوڵتانی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و چوونەدەرەوە لە تیکابی لێ قەدەغە کرا

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣، فەرەیدوون سوڵتانی، هاووڵاتیی کوردی دەسبەسەرکراوی خەڵکی تیکاب پاش ١٢ ڕۆژ دەسبەسەرکران، بە بارمتەی و بەڵگەی هەقدەست بە شێوەی کاتی ئازاد و چوونەدەرەوە لە تیکابی لێ قەدەغە کرا.

١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
کوردستان

جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدانی چوار بەندکراو لە بەندیخانەی ئیلام

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی چوار بەندکراو بە ناوەکانی "حەسەن حەسەن بەیگی" خەڵکی سەراو کارزان، "فەریدە جەعفەرزادە" خەڵکی ئیلام، "عالیە کاوەریزادە" خەڵكی دێلوڕان و "عەبدولوەهاب باباخانیان" خەڵکی شاری بەدرە…

١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٤
کوردستان

سەقز؛ دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "هیوا فەیزی" کوڕی سەعید و "حوسێن فیرووزی" کوڕی ئەمین، خەڵکی گوندی "مەولان ئاوا" سەر بە شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ سەقز