شەممە، ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

هەواڵەکان

كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات

کوردستان

بانە؛ ئیدریس نادری کۆڵبەری تەمەن ٣٠ ساڵ بە هۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دا

٨ی بەفرانباری ١٤٠٣؛ لە دوای گیرۆدەبوونی چوار کۆڵبەری کورد لە بەفر و بۆرانی بەرزاییەکانی حەوت تاش لە بانە، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "ئیدریس نادری" خەڵکی گوندی "قول ئەستەر" سەر بە شاری بانە بە هۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دا و دۆخی کۆڵبەرێکی…

٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤ بانە
کوردستان

پیرانشار؛ مووسا ڕەسووڵی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مووسا ڕەسووڵی" خەڵکی گوندی "خورینج" سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤ پیرانشار
کوردستان

بەرزبوونەوەی ژمارەی دەسبەسەرکرانی پیرانشار بۆ دوو کەس

لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانە سەرەڕۆیانە و گرووپییەکان لە شارەکانی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، بێهزاد محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی "پەسوێ"ی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار…

٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی ئارام محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئارام محەممەدی" خەڵکی "پەسوێ"ی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤ پیرانشار
کوردستان

بە دەسبەسەرکرانی محەممەد بێهرووزی، ژمارەی دەسبەسەرکرانە سەرەڕۆیانەکان لە شنۆ گەیشتە چوار کەس

٦ی بەفرانباری ١٤٠٣؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانە سەرەڕۆیانە و گرووپییەکان لە شارەکانی کوردستان، چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی موراد عەبدوڵڵا عومەری، نوورەدین مەلاعەلیزادە، تۆفیق ئەمینی و محەممەد بێهرووزی بە شێوەی توندوتیژانە لەلایەن…

٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی موراد عەبدوڵڵا عومەری، نوورەدین مەلاعەلیزادە و تۆفیق ئەمینی لە شنۆ

لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانە سەرەڕۆیانە و گرووپییەکان لە شارەکانی کوردستان، سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی موراد عەبدوڵڵا عومەری، نوورەدین مەلاعەلیزادە و تۆفیق ئەمینی بە شێوەی توندوتیژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ دەسبەسەر…

٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

دەسبەسەرکرانی ئیبراهیم گوڵعەنبەر، برای ئیسماعیل گوڵعەنبەر لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی ١٤٠١ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی بەفرانباری ١٤٠٣، ئیبراهیم گوڵعەنبەر، برای ئیسماعیل گوڵعەنبەر لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٦ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی جیرۆفت لە سێدارەدارە دران

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی "ئەسعەد ئەمینی" تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی سەردەشت و "سامان فەخری" تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی بانە، لە بەندیخانەی جیرۆفت لە پارێزگای کرمان جێبەجێ کرا.

٦ی بەفرانباری ٢٧٢٤