نێعمەت ئەحمەدنژاد بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٣؛ نێعمەت ئەحمەدنژاد خەڵكی گوندی "لکبن" سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارتەی قورس و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
كوردپا، ئاژانسی هەواڵدەریی كوردستان، بە رەچاوكردنی تەواوی پرەنسیپ و بنەما ئەخلاقی و مرۆییەكان بە مەبەستی دۆزینەوە و شەفافسازی راستییەكان چالاكی دەكات
ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٣؛ نێعمەت ئەحمەدنژاد خەڵكی گوندی "لکبن" سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارتەی قورس و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.
دایکی مافخوازی ڕامین فاتحی لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە بەدەستەوەگرتنی وێنەیەکی ڕامین فاتحی و قاپێک کە ڕامین بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژن پێشتر پێشکەشی دایکی کردبوو، ڕۆژی جیهانیی ژنی بەرز ڕاگرت.
ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، لاوێکی کورد بە ناوی "سەید فەخرەدین تاهیری" خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ئەمیر فەقێ، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی گوندی "خورینج" سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی لە بەندیخانەی نەغەدەوە نێردرایە مورەخەسی.
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی مەسعوود محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارە بەڕێوە چوو.
ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بێهرووز فەرهەنگ" خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرا.
ئەمڕۆ ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سەرەڕای زاڵبوونی کەشی توندی ئەمنییەتی، دانانی خاڵی پشکنین، بەکارهێنانی پەهباد بۆ ناسینەوە و بانگکردن و هەڕەشە لە چالاکان، بەندکراوانی سیاسیی پێشوو و خەڵک لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە ئامانجی پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی…
عەبدوڵڵا ڕەزایی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنە سێنفییەکانی فەرهەنگیانی هەرسین بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نایاسایی" بانگی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەم شارە کرا.
ئەمڕۆ هەینی ١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، ژمارەیەک لە چالاکانی ژنان و چالاکانی مەدەنی لە مەریوان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "نا بۆ سێدارە" ڕۆژی جیهانیی ژنانیان بەرز ڕاگرت.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاریی سنە بە ناوەکانی تەیب چەتانی، لوتفوڵڵا ئەحمەدی، ئێقباڵ شەعبانی، خەبات دێهدار، جەماڵ ئەسەدی و پەیام فەتحی لەلایەن ئیتلاعاتی سنەوە و لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە هەڕەشەیان لێ کراوە…