بۆ کۆڵبەرەکان؛ ئیبراهیم عەلیپوور وێنەگری کوردی خەڵکی بانە بە پرۆژەی "فیشەکەکان سنووریان نییە" خەڵاتی وۆرڵدپرێسی بردەوە
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیبراهیم عەلیپوور وێنەگری کوردی خەڵکی بانە بە پرۆژەی "فیشەکەکان سنووریان نییە" کە دێکۆمێنتارێکی بەهێز و قووڵ لە ژیانی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکان نیشانی دەدا؛ بوو بە براوەی خەڵاتی وۆرڵدپرێسی ٢٠٢٥ کە یەکێک لە جێی…









